سهردهشت و سۆران شایەدن
21/08/2010, 12:00 (GMT+1)

لە كاتی ون بوونی سهردهشت و كوشتنی دوای دوو ڕۆژ لە پارێزگای موسل بەرپرسەباڵاكانی هەرێمی كوردستان لێدوانی یەك لەدوای یەكیان دەداو هەرەشەی توندیان لە بكوژانی سهردهشت دەكردو پەرلەمان لە گەرمەی كوشتنی سهردهشت بریاری دا وەزیری ناوەخۆ بانگەهێشتی پەرلەمان بكات بۆ لێپێچینەوە بەڵام ئەمانە هەموویان ونبوون و هیچیان نەهاتنە دی نەوەك سەرەداوێك لە ئاسایش یان ئاژانسی پاراستنی هەولێر دەركەوێت بۆ دۆزینەوەی بكوژانی سهردهشت، بۆیە پارتی لە هەولێر بە حكومی ئەوەی هەولێر لە ژێر دەسەڵاتیتی هەموو هەولێكی دەدا تاوەكوو ئەم مەسەلەیە كۆتای پێ بێت، هەروەها پارتی هەولی زۆری دا بۆ ئەوەی كوشتنی سهردهشت وەك ڕۆژنامەنوس دەرنەكەوێت وەك قوتابی بناسرێت بۆیە مسعود بارزانی لە فەرەنسا لە كاتی سەردانەكەی بۆ لای ساركۆزی لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەی لە وڵامی یەك ل پرسیاری ڕۆژنامەنوسەكانی فرەنسا رای گەیاند سهردهشت ڕۆژنامەنوس نەبوو سهردهشت قوتابی بوو.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

