چ؛ گــــــــــــــرهنتیــــــــــــهک هــــهیـــــه؟!..
23/07/2009, 12:00 (GMT+1)

به درک نه‌کردن و تێنهفکرانو بیرکردنه‌وه‌یه‌کی شیکاریانهو به هه‌ست پێنه‌کردن به مهنسولیهت به رامبه‌ر به ئاینده‌و داهاتوی گه‌لێکی سته‌مدیده‌و هه‌رگیز خێر له خۆ نه‌دیو و هه‌میشه ده‌ربه‌ده‌رو قۆرخ کردنی هه‌موو مافه‌کانی له‌لایه‌ن ڕژێمه یه‌ک له دوا یه‌که‌کانی مێژوی ڕابردوه‌وه، به ههڵنهبڕنی ده‌نگێکی یه‌کگرتو له به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو نایاکسانی و بڕیاردانه له سه‌ر ئاینده‌و داهاتوی کوردستان و بڕیاردان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له ناو ژوره تاریکه‌کانی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵات، هه‌ر زو ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حیزب که ده‌سه‌لاتێکی هێنده بچوک بوه له‌و کات و سه‌رده‌مه‌دا، که میله‌ت پێکی هێنانه‌وه ئیراده‌ی گه‌ل روحی پێبه‌خشین و وه سهرپێکردنهوه، ده‌کرا له بات ئه‌و ده‌ستگرتنه‌ی که هه‌ڵیان بستێنێته‌وه‌و جارێکی دیکه دروستیان بکاته‌وه، ده‌نگێک بوایا بۆ ئه‌وه‌ی که نه‌هێڵێت ماف و ئاینده‌و چاره‌نوسیان له ژوری حیزب و ده‌سه‌ڵاتێکی تاریک‌دا ده‌ست نیشان بکرێت و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو په‌رله‌مان و ده‌نگی خه‌ڵک یاسا بوایه له گهڵیانو به‌رامبه‌ریان، که چی زۆر به‌داخه‌وه، پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌رچو،ئه‌ویش به سود وه‌رگرتن له‌و هه‌موو سۆز و خۆشه‌ویستیه‌ی که خه‌ڵک بۆ ئه‌وان و ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه و پاراستنی ئه‌و ئه‌زمونه تازه له دایک بوه،و ناسکی ئه‌و کاتی سنور‌و خاکی کوردستان، ئه‌وان سۆز و وه‌فا و خۆشه‌ویستی خه‌ڵکیان به هه‌ند وه‌رگرتن و توانییان له دو به‌ره‌ی خیاوازدا، گه‌لی کورد له یهکبترازێنن و هه‌رێمه تازه له دایک بوه‌که ، بخه‌نه ناو مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌وه، به‌و جیاکردنهووهیهی که تاکی کورد‌و نیشتمانی کوردستان و بیر‌و باوه‌ڕو دانیشتوانی هه‌رێمه‌که، دابه‌ش بکه‌ن بۆ ده به‌ره‌ی جیاواز و کلتوری و بیر‌و باوه‌ڕی جیاواز، ئه‌ویش سه‌ره‌تا به‌م شێوه‌یه بو، له بات دلسۆزی بۆ گه‌ل و نیشتمان، دلسۆزی بۆ حیزب و بنه‌ماڵه‌و ناوچه‌و مه‌نتیقه گه‌ری، شوێنی گرته‌وه، له بات خه‌باتکردن بۆ بهرهوپیشهوهچونی کۆمه‌ڵگای کوردی، به پێچه‌وانه‌وه، کارکردن بۆ به هێز کردنی هێز و بازوی ده‌سه‌ڵات و ناوچه،له بات ئاوڕدانه‌وه بۆ مێژوی ڕابوردو و کارکردن بۆ باشتر کردنی کێشه‌کانی کورد، وه‌ک بیر‌و باوه‌ڕ به ئازادی و یه‌کسانی، مافی تاک و ڕاده‌ربڕینی بیر‌و ڕای جیاواز و کارکردن بۆ بونیاد نانی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵسان به هه‌ڵکه‌ندنی گۆڕی گه‌وره گه‌وره بۆ له گۆڕنانی تاکی کورد‌و به‌هێز کردنی بون و گه‌وره‌کردنی حیزب و به موقه‌ده‌س ڕوانین له بیرکردنه‌وه‌و بڕیار و په‌یمانییان هه‌موو ویست و داخوازییه‌کانییان، له بات ئاوڕدانه‌وه و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی تاکی کورد‌و ناوچه‌کانی کوردستان و ئاوادانکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گوند و شار و شارۆچکه‌و ژێرخانی ئابوری کوردستان و وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رجه‌م کارگه‌و فه‌رمانگه‌و شوێنه گشتیه‌کان، مه‌خابن پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌رچو ، که ده‌ستیان گرت به سه‌ر سه‌رجه‌م شوێنه گرینگ و نایاب و دیاره‌کانی کوردستانداو به داگیرکردنی سه‌رجه‌م سه‌یرانگاو بینا حوکمی و ڕاسمیهکاندا،و داگیرکردنی ماڵی گه‌ل و میلله‌ت،و چه‌قاندن و ڕواندنی بیر‌و باوه‌ڕی حیزبی و که‌س په‌رستی وه‌ک نه‌مامێکی موتوربه‌کراو له ڕه‌نگی که‌سک و زه‌رد ، وه‌ک سیمایه‌کی زه‌قی ناشارستانی و دیارده‌یه‌کی پۆخڵی هاوشێوه ڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌ری گرت، به‌ری ئه‌م تۆوه‌ی که پاش زه‌مه‌نێکی درێژ هاتۆته به‌رهه‌م، له بێبه‌ختی وشکه ساڵی چنینه‌وه‌یدا، نه‌بونی هیچ پاشکه‌وتێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و بیروباوه‌ڕێکی هاوشێوهدیموکراسیه، له ناوچه‌و هه‌رێمه ساواکه‌دا، به‌ڵکو به‌رگرتنی ئه‌و دارا موتوربه‌کراوه، نا یه‌کسانی و ناڕۆشنبیرو نا پێشکه‌تن ودیارده پڕ له سه‌یرو سه‌مه‌ره‌کانی وه به‌رهه‌م هێنا وه‌ک کوشنی ده‌نگی ئازاد و قه‌تڵ و عام کردنی کچان و ژنانی نیشتمان و، ئه‌نفالکردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ئه‌نفالکراوه‌کان و شه‌هید کردنه‌وه‌ی که‌س و کاری شه‌هیدان و ، تیرۆرکردنی عه‌قلی نه‌وه‌ی نوێ و مردارکردنه‌وه‌ی ناوچه کوردستانییه له بیرکراوه‌کان و سه‌دان هه‌زار دیارده‌ی دیکه‌ی نه‌شیاو و نه‌کراو و نه‌بیستراو، بۆیه له کۆتایدا ده‌ڵێم چ گـــــــــــــــــــــرهنتیهک هه‌یه، بۆ باوه پێکردنی ئه‌م جاره‌تان، که هه‌میشه به سه‌رکرده‌و و حیزبی درۆزن و دو ڕو خۆتان شوبهاندوهو بهڵێنو په‌یمانتان ته‌نها، کاتکوشتنێکی زه‌مه‌نی بوه بۆ دانیشتوانی هه‌رێمه ساواکه‌مان، ئایا چ گــــــــــــــــرهنتیهک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خۆتان ئارام بگرن له ئه‌نجام هه‌ڵبژاردنه‌کان و هه‌ڵنه‌سانی په‌ستانی خوێنی ده‌مارگیری و شهڕهنگێزیتان به‌رامبه‌ر به ده‌رئه‌نجامی سه‌رکه‌وتنی لایانی ئۆپۆزسیۆن، که به لیستێکی گرجوگۆڵهنهو به‌رنامه و پڕۆگرام و ناوه‌رۆکێکی پته‌و به هێزه‌وه ڕکهبهریتان ده‌کات له‌م پرۆسهسهیهدا، ئایا چ گــــــــــــــرهنتیهک هه‌یه که‌ئه‌م جاره‌ش هانا بۆ تورکیا‌و ئێران و هێزی ده‌ره‌کی نه‌به‌ن له کاتی کۆتای هاتنی واده‌ی حوکمڕانی دیکتاتۆرانه‌و ده‌رچونی هه‌ناسه‌ی تۆلیتاریانهتان،وه‌ک جاره‌کانی دیکه؟!!..
جارێکی دیکه زۆر به خه‌ستی و ڕونی دوباره‌ی ده‌که‌مه‌وه، چ گـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــرهنتیـــــــــــــهک هه‌یه؟....
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

