مه‌لا کورتی هێنا لهشارچۆکهی ته‌ق ته‌ق.
15/10/2009, 12:00 (GMT+1)

ئاخر ئێستا ئه‌زانن بۆچی خه‌ڵکی ته‌ق ته‌ق وکۆیه ده‌نگی به‌م دزانه نه‌دا، ئه‌وان گه‌لێکه له‌و ده‌سه‌ڵاته ووریاتر وچهلهنگترن، مه‌لای بێعه‌مه‌ل وا ئه‌زانێ کهچاویلکهیهکی له‌حیمی ڕه‌شی نایه بان چاوانی ، ئێدی که‌س نایناسێته‌وه‌و که‌س له‌درۆو په‌یمانه‌کانی شاره‌زا نابن، مه‌لا باز به‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو دزییه‌ی تاڵه‌بانی وعومه‌ردا ئه‌داو، باس له‌حکومه‌ته دوو گیانییه‌که‌ی به‌رهه‌م وبه‌رواری ئه‌کا، وه ئه‌ڵێ ئه‌م حکومه‌ته که تائێستاش به‌ته‌واوه‌تی به‌کرد نهیراوهو،ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه خه‌ریکی پووش کۆکردنه‌وه‌ن ، که‌چی مه‌لای دوانزه درۆ و ده‌سته بوختان ته‌پڵی سه‌رکه‌وتنی بۆ لێئه‌دا.له‌دونیادا نه‌بوه پێش ئه‌وه‌ی که‌سێ وه‌یان کابینه‌یه‌ك کارێ نه‌کا، ته‌پڵی سه‌رکه‌وتنی بۆ لێبده‌ی، ئاخر ئه‌مه هه‌ر لای ئه‌م فاڵچیانه شتی واهه‌یه.
مه‌لای بێکرده‌وه چۆن کاتی خۆی پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان په‌یمانی داب‌و به شارۆچکه‌ی که‌لار که دوو هۆڵ بۆ باخچه‌ی ساوایان دروست بکرێ، ئه‌وا هه‌ر هه‌مان مه‌لاو هه‌مان تاقم و ده‌سته‌ن که هاتونه‌ته ئێره‌و له‌ژێر په‌رده‌ی به‌رزی شه‌هیدانه‌وه خۆیان مه‌لاس داوه‌و ، درۆ‌و په‌یمان ئه‌ده‌ن به‌خه‌ڵکی و گوایا هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان ئه‌ده‌ن بۆ زیاتر پێشخستن وخزمه‌تکردنی هاوڵاتیان. بۆیه میله‌ت هیچ باوه‌ڕی به‌وان نه‌ماوه‌و متمانه‌ی خۆیان ناده‌نه ده‌ست ئه‌م تاقم و دزانه که‌به ڕۆژی نیوه‌ڕۆ 19 ملێۆن دۆلاری بودجه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌یان حه‌په‌لووش کرد.
بۆیه داوا له‌خه‌ڵکی که‌رکوك ئه‌که‌ین که چی دی نه‌که‌ونه داوو درۆی ئه‌مانه‌و له‌خشته نه‌برێن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مانه کاریان جگه له‌دزی وتاڵانی موڵك وماڵی کورد، له‌ته‌ك ئه‌مانه‌شدا خه‌ریکی خه‌وو گێڕانه‌وه‌و درۆکردن وپه‌یمان دانن ، که‌نه‌ك له‌ڕابردوودا به‌جێیان نه‌هێناوه، به‌ڵکه له‌داهاتوشدا به‌جێی ناهێنن. ئه‌مانه تازه دۆڕاوون و نه‌ك پلینێۆم ، نه سه‌د کۆنگره‌ش بگرن حاڵیان له‌ئێستا باشتر نابێ، وه‌تا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن بچین درۆ‌و په‌یمانه‌کانیان وه‌ك بڵقی سه‌ر ئاو ده‌رئه‌که‌ون وچه‌ند له‌سلێمانی وئه‌و شوێنانه‌ی تر ده‌نگیان هێنا، ڕه‌نگه له‌که‌رکوك چاره‌کی ئه‌وه‌ش نه‌هێنن. ئه‌مانه ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر ڕیسواتر ئه‌بن و جگه له‌دۆڕاندن هیچی تر سه‌وز ناکه‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

