جەلال و مەسعود تووشی نەخۆشی سەڕەتان هاتوون
29/03/2009, 12:00 (GMT+1)

مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی چەندین جار دكتۆر میدیای ئازاد پێیانی ڕاگەیاندووە ئێوە تووشی نەخۆشی سەڕەتانی گەندەڵی هاتوون، پێویستان بەبڕینەوەیە پەنجەیەكی دەستانە، بەڵام تاڵەبانی و بارزانی بەهەمان شێوەی كابرای نەخۆش مامەڵە دەكەن، بە دكتۆرەكان دەڵێن خودا گەورەیە خۆی چاك دەبێتەوە، هەروەها بەقسەی خێزان و بنەماڵەو موریدەكانیان ئەو بڵێین دەروێشەكانیان كردووە كە شەرابی تەفرەدانیان دەرخواردی ئاغاكانیانداوە، ئەوەتا ئێستا هەریەك لەتاڵەبانی و بارزانی نەخۆشی سەڕەتانی دزینی سامانی نیشتمانی سەراپای جەستەیانی داگیركردووە، بۆیە لەلایەن دكتۆری میدیای ئازادەوە ئیزندراون كە مەرگ چاوەڕوانیان دەكات، بەڵام ئەوەتا لەسەرەمەرگیشدا تاڵەبانی و بارزانی دڵیان بە وتە فاسدەكانی دەروێشەكانی وەكو (مەلا بەختیاری علوج، بێ بەرهەم ساڵح، ئەرسلان ئاشق، ئازاد دەروێش، سەعدی فایلدار، فازیل بۆیاخچی، توتی حمەی مەلا قادری، سەگۆ قادر، هتد..) باوەڕ دەكەن كە گوایە دكتۆرەكان دەیانەوێت جێگای ئەوان بگرنەوە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت لەهەڵبژردنی داهاتووی كوردستاندا تاڵەبانی و بارزانی بەتەواوەتی لەجێگای مەرگدا سەربنێنەوە، ئەگەریش حەپی دواخستنی هەڵبژاردنیش بخۆن وەكو چارەسەر بەكاری بهێنن، ڕەنگە تا ماوەیەك درێژە بە تەمنیان بدات، بەڵام ئەوەش دادیان نادات، مێژوو ئەوەی سەلماندووە كە هیچ نەخۆشێكی سەڕەتاناوی دیكتاتۆر و دزینی داهاتی نیشتمانی وەك تاڵەبانی و بارزانی تا ماوەیەك دەژین و چارەنووسیان هەمان چارەنووسی سەددامی هاونەخۆشیان دەبێت.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

