خروقاتەكانى لیستى كەرە دێزە لە چەمچەماڵ
07/03/2010, 12:00 (GMT+1)

جگە لەمەش لەنزیك بنكەكانى دەنگدان لە چەمچەماڵ هێزێكى زۆر چەكدار كۆبوونەتەوە گوێبیستى ئەو كەسانە دەبن كە بزانن باس لە چى دەكەن و دەنگیان بەكێ داوە ,شایانى باسە لیستى گۆران بەشێوەیەكى فراوان لە چەمچەماڵدا گەشەى كردووە و خەڵكى لەدەستى ئەم دەسەڵاتەو مەڵبەند و لقى چەمچەماڵ بێزران و كەسانى داوێن پیس ئەو شارەیان ناخۆشكردووە و بەزۆر لەترسی زۆربوونى گۆرانخوازان دەیانەوێت بەم شێوە نا دیموكراسیانە دەنگى خۆیان زیاد بكەن.
شایانى باسە هەر بە پێى ئەو ئەنجامە سەرەتاییانە بێت لیستى گۆران دەنگێكى زۆر ى بەدەست هێناوە بە بەراوورد بە لیستى كەرە دێزە لە كاتێكدا ئەو هەموو تەزویر و چاوسووركردنەوەیە دەكرێت بەڵام خەڵكى داخ لەدڵ و كەسوكارى سەربەزرى شەهیدان وقوربانیانى ئەنفال بە هێزێكى توندەوە دەنگ خۆیان بۆ لیستى گۆران داوە و مۆمەكەیان گەشانەتەوە بە خوێنى شەهیدەكانیان .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

