كاك كۆسرەت كێ و چی ئاوا بێ جورئەتیى كردى؟
25/05/2009, 12:00 (GMT+1)

كاك كۆسرەت خەریكە ئێمەش بێینە سەر ئەو بۆچوونەى ئەوانە چونكە/
1-تۆ ئێستا هیچ دەسەلاتێكت لەناو یەكیتى نیە ونەماوە.
2-كەس بەقسەت ناكات ولەلایەن خەتى جەلال ئیهمالكراوى وگوێ بە رەئیەكانت نادەن.
3-ئەگەر جاران تۆ قسەت بەوانە دەووت وگالتەت پێدەكردن ئێستا ئەوان قسەلەسەر تۆ دەكەن وگالتەت پێدەكەن.
4-ئەو بێدەنگیەیى تۆ وایكردوە هەوادارەكانت بێ تاقەتبن ووردەوردە بچنە پاڵ بالى ریفۆرم نەك خەتى گشتى.
5-لەلایەن خەتى گشتى كار بۆ راكێشانى خەتەكەى تۆدەكرێ وپێشم وایە توانیویانە بەڕەكە لەژێر پێت دەربكەن بەتایبەت لە هەولێر كە تۆ هەولێر بەهى خۆت دەزانى بەلام ئێستاوانیە دلنیابە.
ئەگەر تۆ لەم كاتەدا فریایى خۆت نەكەوى (گورگان خواردوو) دەبێ لەدەست جەلال وپیاوەكانى.لەهەمان كاتدا ئێمەش بەدەردى تۆ دەبردرێین ودوور دەخرینەوە لە یەكیتى جا نازانم تۆ تاكەى بێدەنگى هەڵدەبژێرى ؟ئەگەر دەتەوێ لەگەل جەلال تا هەڵبژاردن بڕۆیت ئەوە زۆر هەڵەیت چونكە ئەو كات هەر پێویستى بەتۆنامێنێ وبەیەكجارى ئیهماڵدەكرێیت.
كاك كۆسرەت تكایە مەڵێ ئەوە جەماعەتى ریفۆرمە لەسەر منى نووسیوە ،چونكە من لەسەر خەتى تۆم وئەوەش تەنیا رەئى من نیە بەلكو هى هەموو ئەوانەیە كە لەگەل تۆن.
هیوادارین لەم چەند رۆژە گۆمەكە بشڵەقێنى وچیتر بێدەنگ نەبى بۆ ئەوەى جورئەتەكەت بگەرینیەوە بۆ خۆت وبۆ ئەوانەى لەسەر تۆ حسابن لەناو یەكیتى بەتایبەت لەهەولێر .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

