لە یادی ئەنفالدا گەنجێک پۆرتی مەسعود بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ و بەرپرسانی تری کوردستان ئەشکێنێت
03/10/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەوەی لەم گرتە ڤیدۆییەی خوارەوە ئەیبینن لە ساڵ یادی ئەنفالدایە، گەنجێک کە لاوانەوەیەک دەڵێت: لە لاوانەکەدا پۆرتی مەسعود و کۆسرەت و بەرپرسە کۆیلەکانی ئەو دوو حزبە ئەشکێنێت، ئێوە بە وردی گوێ لێبگرن چۆن باس لەوە دەکات لە سەر ئێسک و پروسکی ئەنفالەکان و کیمیابارانی هەڵەبجە سەرانی یەکێتی و پارتی و منداڵەکانیان چۆن دەژین، منداڵی ئەنفالکراوەکان و شەهیدانی کیمیاباران قوربانیانیش چۆن دەژین، هەموو لایەک ئەوە باش دەزانین کە سەرانی یەکیتی و پارتی چۆن چەندین ساڵە سوکایەتی بە کەس و کاری ئەنفال دەەکەن و توجارەتیان پێوە دەکەن، بەڵام ئەمڕۆش ئەبینین چۆن ئەم دەسەڵاتە لە بەرامبەر گەجە بوێرەکانی وڵاتەکەماندا سەری شۆڕیان لە ئاستی قسە حەقەکاندا شۆڕ دەکەن و ئارەقی شەرمەزاری دەسڕن بۆ ماوەی چەند چرکەیەک، دواتر کە دەچنەوە ناو کۆشک و تالارەکانیانەوە هەموویان لە بیر ئەچێتەوە و شەوانیش بە پێکەنینی درۆینەوە کۆیلەکانیان دەریان دەخەن و ئیتاعەتیان بۆ دەکەن، بەڵام گەردەلولی تۆڕەی گەنجانی هوشیاری هاونیشتمانیانی وڵاتەکەمان، پێکەنینەکانیان لێدەکاتە گریان و توشی جەڵتەی دڵیان دەکات، وەکو حوسنی موبارەک لە سەر قەرەوێڵە دادگای گەل دەکرێن. فەرموون سەیری گرتە ڤیدۆیەکە بکەن.
**************************
***************************
***************************
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

