<

خدر كەریم بە خوێنى شەهیدانى هەڵەبجە گەورە بوو

22/11/2009, 12:00 (GMT+1)
خدر سەرۆكى شارەوانى هەڵەبجەى شەهید وەك هەموو بەرپرسەكانى ترى كوردستان خوێنى شەهیدانى بۆ گیرفان پڕكردن وەرگرتنى پۆست و چونە دەرەوە بۆ ووڵاتانى دەرەوەو گەشت و گوزار ئستیغلال دەكات ئەگەر وا نیە تا ئێستا هیچ خزمەت گوزارێك بۆ ئەو گەرەكى كیمیا باران نەكراوە وە ئیستا قوڕ و لیتەو وە هاوینیش تەپ و تۆز ئەو گەڕەكەى جاڕس و ئیزعاج كردووە ئەمە لە كاتێكدا شارەوانى لێبەرپرسە وە كاك خدر لە دەرەش نان و پیاز بە شەهیدان و كەس و كاریانەوە دەخوات وە كە دێتەوە بۆ هەڵەبجەش ئەوەى لە بیرى نەبێت كەس وكارى شەهیدان و ئەو گەرەكەیە كە هیچ خزمەت گوزاریكى نیە بەڵام تا بەردەم ماڵەكەى خۆى قیرى كردووە وە ئەمە جگە لەوەى كە مانگانە دەفتەرێك دۆلار دەكات بە قومار وە ئەو كەسەى كە شەریكە قومارێت لە بەر چەند هۆیك داواى كرد كە ناوى نەهێنین ئەگەر نا ناویمان دەهێنا وە لێرەدا دەپرسم ئەو پارەیەت لە كوێ بوو؟ وە بۆ شانازى دەكەیت و بە دەسكەوتى خۆتى دەزانیت كە پۆستى سفیرى ئاشتى بە دەست دەهێنیت ئەگەر ئەو 5 هەزار شەهیدەى هەڵەبجە نەبوایە تۆ چیت لە سەرۆكى شارەوانى كۆیە زیاترە ئەو بۆ نەكرا بە سفیر!!؟
هەر ڕۆژێك دێت تۆش وەك قایمقامى بەرێز رووت رەش بێت و بەر شەقى زەمانەو كەس و كارى شەهیدان بكەویت.
وە من لێرەدا داوا لە دەستەى نەزاهەو چاودێرى داراى دەكەم كە گەندەڵى و ئیختیلاسەكانى ئەم گەندەڵە و گەندەڵەكانى تر وەك شاهۆى قایمقامى ئێستاى هەڵەبجەو میراتگرى دزەكەى پێشوو كە دایم لە مقابەلاكاندا دەمى كەرم بوو  .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست