حاكمەكەى كفری و وەزارەتى تەندروستی كەمێ رێز لەخەڵك بگرن
10/02/2009, 12:00 (GMT+1)

بەڵام پرسیار ئەوەیە بۆ دەبێت هەمیشە وەكوو سواڵكردن تەكلیف و داوا بكرێت و لەوەزارەت بپاڕێیتەوە كە تاوەكوو كارێكت بۆ ئەنجام دەدات، كارمەندانی نەخۆشخانەى كفری دەڵێن ئەگەر وەزیر تواناى هەبوو دوو دكتۆر رەوانەى نەخۆشخانەكەمان بكات ئەوا دەشتوانێت سەنتەرێكی لەو شێوە بكاتەوە، بەڕاستی ئەمە بێڕێزییە بە ئێمەى دەكەن، بۆ دەبێت هەمیشە بمانچەوسێنەوەو هەرگیز خزمەتى شارو ناوچەكەمان بكەن؟، بەڕاستی ئەمە بێڕێزییە بەو خەڵكەى دەكەن كە بەو رێگە ترسناكەدا هاتوچۆیان پێ دەكەن و ئەو رێگە دوورەیان پێ دەبڕن، كە هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ خەمساردى ئێوە لەدروازەى سنورەكاندا، كەچی ئەبێ ئێمەى میللەت باجەكەى بدەین، لەلایەكى تر جەنابی حاكمەكەى كفری رۆژی 4/2 لەپۆلیسێك توڕە بووەو پێی وتووە بڕۆن لێرە مارەى ژن نابڕم، پۆلیسەكە وتى زۆر بە هەڵسووكەوتێكی ناشایستە لێمان تۆڕە بووە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

