تاڵەبانی: با كاكە نەوە خۆى هەڵنەبژێرێت، من خۆم شەش كورسى ئهدەمێ
14/03/2009, 12:00 (GMT+1)

1- من شەست ساڵە خەبات دەكەم بەریشى كێ رەوایە دەست لەكاربكێشمەوە و بەجێى بهێڵم بۆ خەڵكى تر.
2 بە من دەڵێن ماڵى میللەتى دزیوە؟ من لە هەموو كوردستاندا دوو دۆنم ئەرزم هەیە ئەویش لە میراتى دایكم بەرم كەوتووە.
3- نەوشیروان مستەفا لەگەڵ من كێشەى نییە لەگەڵ بەرهەم ساڵحدا كێشەى هەیە.
4 - بە كاكە نەوە بڵێن، باخۆى هەڵنەبژێرێت ولیستى نەبێت ئەو رێكەوتنە گرنگەى پارتى و یەكێتى هەڵنەوەشێنێتەوە. ئەگەر خۆى هەڵبژێرێ ئەو پەرى (سێ كورسى) ئەهێنێ بەس باسى لیستى جیاو هەڵبژاردن نەكات خوم (شەش) كورسى دەدەمێ.
5 - گوناهى من چییە (دوانزە رۆژە) نامەم بۆ كاكە نەوە ناردووە، كە پێكەوە دانیشین، بەڵام لە گەڵم دانانیشێ؟
دواتر وەفدەكە چونەتەوە لاى كۆسرەت و پێیان ووتوە تاڵەبانى دەڵێت نەوشیروان كێشەى لەگەڵ مندا نییە كێشەى لەگەڵ بەرهەم و ئەوانى تردا هەیە. كۆسرەتیش ووتویەتى مام جەلال راست ناكات خۆى سەرچاوەى هەموو كێشەكانە و دەیەوێت یەكێتى هەڵبوەشێنێتەوە. دواتر وەفدەكە دەچنە لاى نەوشیروانیش پێى دەڵێن: لە بەرخاترى ئێمە لەگەڵیادا دابنیشە ئەویش وتویەتى دادەنیشم لەگەڵیا، بەڵام من ناچم بۆ لاى ئەبێت ئهو خۆى بێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

