چەند زانیارییەك سەبارەت بە پیاوهکانی دەسەڵات لە بادینانهوه
03/04/2011, 12:00 (GMT+1)

لە سنوری بادینان ئەوەلیات بۆ مەسولایەتی لەگەڵ پارتی بۆ ئەو كەسانەیە كە دەستیان بە خوێنی كورد سورەو وە دەستیان لە ئەنفال تیرۆركردنی تاكی كوردا هەبووە..
1.سلو خدر بەرپرسی لیژنەی زاخۆی پارتی لە ساڵی 1988 ئاشكرا بوو كە دەستی هەیە لەگەڵ ئەمنی عامەی موسڵ.بە دەیان خەڵكی كوردی لەو دەڤەرە گرت و شەهیدو ئەنفالی كردن,دواتر سەری شۆڕ كرد و چووە ناو حیزبی بەعسەوە. ئێستا لە سنوری شێخان سلو خدر جێگەی بەرپرسیارێتی بنەماڵەیە.
2.عبدالله بەشار ئاغا سندی لە ساڵی 1988 لە كاتی ئەنفالدا كارگێری لیژنەی پارتی ناوچەی زاخۆ بوو پیاوی (عبدالمەلی) مەنزومەی شیمالی بوو.لە ڕۆژانی ئەنفالدا بە سەختی كاری بۆ بەعس دەكرد و بە دەیان كوڕ و كچی كوردی عەشیرەتی سندی ئەنفال كرد, عبداللە هەر لە ڕۆژانی ئەنفالدا هات لە زاخۆ دانیشت و پارتی لە دوای ڕاپەڕین یەكسەر كردی بە بەرپرسی دەزگای شەهیدانی زاخۆ..
3.عیزەدین سعدوو - بەرپرسی لیژنەی شێخانی پارتی بوو.لە ساڵی 1988 عیزەدین پیاوی ئەمنی دهۆك بوو,لە كۆتای ئەنفالدا هات بۆ دهۆك و نزیكەی 70 گەنجی دەركار عجم ئەنفال بوون,دواتر عیزەدین هات لە ماڵ دانیشت و بە بەردەوامی هاتوو چۆی نقیب غائیبی ئەمنی دهۆكی دەكرد,پارتی ئێستا عیزەدینی كردووە بە بەرپرسی سوپا لە زاخۆ, لە 15\3\2011 فەرمانی بۆ دەركرا ببێتە بەرپرسی لقی شەنگالی پارتی..
4.سەبری عەرەب - لە ساڵی 1983 سەربە ئیستخباراتی فەرقەی زاخۆ بوو. سەبری داوای كرد كە فەوجی خەفیفیەیان بۆ دابنرێت بە ناوی عەشیرەتی (گوللی) یەكان و (حجی ئەنوەر) بكرێت بە بەرپرسی فەوج , لە بەرامبەردا ئیستخباراتی زاخۆ بە سەبریان گووت بڕۆ پێشمەرگەیەك بكوژە,سەبری هەستا لە نزیك گوندی سیلێ لە ناوچەی گولیان پێشمەرگەیەكی پارتی كوشت و دواتر فەجێكی خەفیفەیان دانێ كە بەرپرسەكەی حەجی ئەنوەر بوو,سەبریش بوو بە جێگری حجی ئەنوەر. دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 سەبری بووە جێگەی سیقەی پارتی و پلە بە پلە بەرزدەكرایەوە ئێستا ئامر فەوجە لەگەڵ لیوای حكمت محمد تاهیر.
ئەم جۆرە دیاردانە لە هەموو سنورەكان دەبینرێت وە ئەم جۆرە كەسانە لە ڕیزی پێشەوەن لە گەڵ پارتی و یەكێتی,وە هەردوو جیزب هەمان رێچكەیان گرتۆتە بەر, كوڕی ئەو شەهیدانەش هەموو ڕۆژێ تەحیە بۆ ئەمانە دەكەن ! برینی خەڵك زۆر قوڵ بۆتەوە تەفاسیلی ئەم تاوانانە زۆر زۆرن, چەندان تاوانی تر كە ئەم دوو بنەماڵیە لە بەرامبەر كورد دا دەیكەن و كردویانە..
لە كۆتایدا یەك پرسیار دەكەم لە پارتی و لە یەكێتی, ئەگەر توسقاڵیك كوردایەتی و ویژدان و ئەخلاقتان مابێت لیژنەیەك دروست بكەن بزانن چەند ئامر مەفرەزەی بەعس و ئەمن و ئیستخباراتی سەردەمی ڕژێمی بەعس بە پلەی بەرز و جۆراو جۆر خانەنشین كراون لە سەر حسابی پێشمەرگەی دێرین و كۆن , لەڕووی حیزبایەتی و پێشمەرگایەتی و خانەنشینی ,ئەمە ئەخلاقیانە! لە ڕووی ئیدارییەوە لە هەموو دنیادا كێ بینیویەتی كادرێكی حیزبی ئیشی ئیدارەی حیزب و حكومەت و كومپانیا بە یەكەوە بكات بۆ نمونە (دلێری سید مجید) لەگەڵ بنەماڵەی تاڵەبانی بەدرێژایی تەمەنی یەكێتی ئیدارە و هەموو شتێك پەیوەندی بە ئیدارەوە هەبێت لە ژێر دەستی دلێردا بووە لە هەمانكاتدا یەكێكە لە فاشلترین كەسەكانی دنیا .لە ڕویی یاساییەوە ئەو كوردستانەی كە ئەوان دەڵێن ئارامەو ئازادی بەرقەرارە ئەگەر پەرلەمان و حكومەتێكی فاشلمان نییە, با بڕۆن سەیری گرتوخانەكانی هەرێم وەكو ئاسایش و پاراستن و زانیاری بكەن بە بەڵگەوە دەیسەلمێنم كە هاوڵاتی كوردی تیایە 15 ساڵ زیاترە بە بێ دادگای دەستبەسەر كراون و بەتایبەتی لە ئاسایشی دهۆك.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

