وەڵامێك بۆ تەحەدداكەى مەلا بەختیار !!؟
17/02/2009, 12:00 (GMT+1)

دیارە جەنابى كاك مەلا بەختیار لەسەر خۆى نیە ونازانێ كە چۆن بەرانبەر هاوپەیمانەكانیشیان بێ وەفایانە هەڵسوكەوت دەكەن ، وتەنانەت نوێنەرەكانیشیان لە شوێنێكى ریزبەندیەكاندا دادەنرێن كە ئەگەرى دەنگ هێنانیان كەم بێـت وپاشانیش دێت ولەسەر تەلەفزیۆنەوە دەكەوێتە چەواشەكارى وتەحەدداى هاوپەیمانەكانى ناو لیستەكەى دەكات كە ناتوانن تەنها كورسیەك بەدەست بێنن.
دیارە نوێنەرى یەكگرتوو ئیسلامى كوردستان كە (شێخ زیاد)ـى ناوە وخەڵكى خانەقینە ولە هەڵبژاردنەكانى پارێزگاى دیالەدا دەنگى پێویستى بەدەست هێناوە كورسیەكى بۆ خۆى چڕیوە . (ئەمەش پاش دەركەوتنى ئەنجامە بەراییەكانە ودەكرێ كەسانى تریش دەنگیان هێنابێ وكورسان بەركەوتبێ).
لەلایەكى ترەوە پێویستە لێرەدا ئاماژە بكەم بەو ململانێ ناتەندروستەى كە بۆ هەموو هاوڵاتیان دەركەوت ، كاتێ بینیمان ئەو دوو هاوپەیمانە ستراتیژە چۆن چاڵ بۆ یەكتر هەڵدەكەنن ، ئەویش بەوەى كە پارتى دیموكراتى كوردستان خاوەنى ئیدارەى ناوچەى مەخمورە ونوێنەرەكەى دەنگى كەمترى بەدەست هێناوە لەنوێنەرەكەى یەكێتى ، لەولاشەوە خانەقین كە قەڵاى یەكێتى ومەلا بەختیارە تێیدا نوێەرەكەى پارتى دەنگى زیاترى بەدەست هێناوە لە نوێ،ەرەكەى یەكێتى .
ئەمەش وەك ئاشكرایە ئەو ململانێ حزبیە دەردەخات كە هێشتا باڵا دەستە و نەك هاوپەیمانیەتى ستراتیژى تەنانەت چەندان هاوپەیمانى تر ناتوانن كاڵى بكەنەوە ، ئیتر تێناگەم چۆن دەتوانن لایەن وحزبى ترى بۆ بانگ بكەن وگلەیى بكەن لەو چەند حزبەى كە دەیانەوێ بەلیستێك یان بەجیا لە هاوپەیمانیەكەى یەكێتى وپارتى بەشدارى هەڵبژاردنەكانى داهاتوو بكەن .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

