شارى كۆیە دەنگ بەكێ دەدەن
13/02/2010, 12:00 (GMT+1)

كەسێكى وەك فوئاد مەعسوم لەوەتاى لەناو رێكخستنەكانى یەكیەتیە كەسێكى مشەخۆر بووەو كەسێكى ترسنۆكەبا بە ووردى بەخۆماندا بچینەوەو پرسیار لەخۆمان بكەین لەوەتاى راپەرین كراوە لە91 تا ئێستا فوئاد مەعسوم چەند جار ناو بازارى كۆیەى بینیوە تا ئێستا چەند جار ماڵە شەهیدێكى ئەوشارەى بەسەر كردۆتەوەو هاوكارى كردوون و دەستى بەسەرى مناڵە شەهیدەكاندا هێناوە تا ئێستاچەند جار لەخەمى ئەوشارەدابووە و چى بۆ كردووە با خۆمانى لێ گێل نەكەین و بەقسەو باسى راگەیاندنەكان باوەر نەكەین چونكە بەدەنگ دانمان بەولیستەرابردوو و ئاواتى شەهیدەكانمان پێشێل كردووە ئەو شەهیدانەى گیانى گەشى خۆیان لە پێناوى ئازادى ئەمرۆ بەخشى گەر بێتو بیان زانیایە كە هاوشێوەى فوئاد مەعسوم نەك لەبیرى میللەتەكەیاندا نین بەڵكو ویستویانە مێژووى شەهیدانیش بزر بكەن هەر گیز ئامادە نەدەبوون خۆیان بەخت بكەن لە پێناو گەندەڵى و دزى و هەڵدان بۆبەدەست هێنانى پلەى بەرز تر هەر بۆیە دەنگ نەدان بەو شەخسە مایەى ئارام بوونى گیانى پاكى شەهیدانەو ئاهى ئەورۆڵانەیە كەتا ئێستا كەس نەچوە بەلایانەوە لە داهاتوو بە ووردى ئەوە دەخەمە روو كە بۆچى ئەم كابرایە شایەستەى ئەوە نیە كە كەس دەنگى بۆ بدا بەهیواى ئەوەى دەنگمان بە زایەنەدەین و بتوانین نوێنەرى راستەقینەى خۆمان هەڵبژێرین .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

