بۆ ڕاگرتنی درامای بێریڤان ! ده‌سته‌ی به‌رهه‌ڵستکاری دژ به درامای بێریڤان !
03/09/2010, 12:00 (GMT+1)

دواتر ئەو پارە زۆرەی لەم فیلمە سەرف کراوە بۆ وەر گیرانی بۆسەر زمانی کوردی دەتوانرا درامایەکی تری کوردی جوان بەر هەم بهێنرایه بۆ جوان کردنی کۆمەڵگا نەک ناشیرن کردنی . لێرەدا کەناڵ چوار بەم به‌رهه‌مه ژەهراویە دەیەوێت نەوەکان مان فێری کوشتین برین سوتاندین هەزاران شتی ناشیرن بکات، لێرەدا ڕونی دەکەینەوە کە کاتیك لە کەناڵی کوردسات درامای گەرمیان کوێستان پەخش کرا چەندین رێکخراو هاتنە قسە بۆ راگرتنی ئەم دراما کوردیە لە هەمان کاتدا دەسەڵات پشت گیری لی کردن دراماکەیان وەستاند، باشە بۆ هیچ رێکخراو دەزگایه‌کی ڕاگەیاندن بەم کارە هەڵناستی کە درامای بیریڤان بوەستێنێت بەڵام لێرەدا دەری دەخەن کە کەناڵ چوار به‌ناشاره‌زایی ده‌نواڕێته دنیای به‌رهه‌می هونه‌ری و نایەوێت به ڕوحێکی پاکه‌وه خزمەت بە کۆمه‌گه و نەتەوەکهی خۆی بکات، بۆیە ئیمە وەك ڕێکخراوێکی سەر بەخۆ لە وڵاتی به‌ریتانیا دەنگی ناڕەزای بەرز دەکەینەوە و داوا لە هەمو بینەر و خوێنەر دەکەین کە پشت گیرمان بن بۆ راگرتنی ئەم درامایە داواتان لێدەکەین کە ئێمە ئەم کەمپینە بەردەوام دەکەین داواکارین هەر کەسێک پشتگیریمان دەکات ، به ناو و ناونیشانی خۆی به ئیمایڵ ده‌نگیمان پێبگه‌یه‌نێت ، ئێمه‌ش له‌ڕێێ خۆمانه‌وه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی لێ به‌ئاگا ئه‌هێنین. تکایە ناو ئیمیڵە کانتان بنیرن بۆ ئەم ئیماڵەی خوارەوە،
[email protected]
لەگەڵ ڕێزی رێخراوی سەر بەخۆی کورد بریتانیا 2/9/2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

