خۆ مەسعود بارزانی ئەیوت لە ژێر ئاڵای کوردستاندا لەدایك بوم تا ئەشمرم داکۆکی لەو ئاڵایە دەکەم!
05/06/2010, 12:00 (GMT+1)

هەمو چاودێرێکی سیاسی بەئاگا باش ئەو ڕاستیە ئەزانێ کە گەلی کورد تا دو مافیای سوکی وەك مەسعودو جەلال دەمڕاستی بن لە ناوەندی بڕیاردا. هەرگیز حسابی دەنکە گوڵەبەڕۆژەیەکی پوچی بۆ ناکرێت. چونکە دوژمنانی کورد لەو ڕاستیە گەیشتون کە ئەم دو قەزەمە و باقیەکانی تریان جگە لە کۆمەڵێ بازرگانی چاو چنۆك و چروك کە بازرگانی بەخاکو بە ئاڵاو بەناموس و خوێنی ڕۆڵەکانی کوردەوە ئەکەن هیچیتر نین. بۆیە هەموکات ڕاستەو خۆ لەگەڵیان دەکەونە ساتو سەوداو لە گەرمەی ئەو ساتو سەودایەشدا کە لەگەڵیان ئەکەن تەنها ئامانجیان لەناو بردن و سوکو ڕیسوا کردن و بە هیچ نیشاندانی کوردە. لەم سەفەرەی مەسعود بۆ تورکیا کە بۆ ساتو سەودای بازرگانی بەرامبەر بە هاوکاری کردنی مەسعود وەك جاشێکی ئەڵقە لەگوێ بۆ تورکان بۆ لەناو بردنی پەکەکە ئەو ڕاستیەمان بینی. کە ماوەیەکە راگەیاندنەکانی پارتەکەیان دەهۆڵی بۆ ئەکوتن بە کوردایەتی بە ئێمەی ئەفرۆشنەوە. کەچی تورکیا ڕازی نەبو نەك ئاڵای کوردستان ئاڵای عیراقیش دابنێن تورکیا بەو هەڵوێستەی ویستی بەو بازرگانە قەزەمو سوکە بڵێ ئێوە نەك کورد عێراقیش نین ئێوە تەنها بەشێکن لە و تورکە شاخاویانەی ئێستا لە چیای قەندیلن. چونکە ئەوان کورد بە تورکی شاخاوی ناو ئەبەن. ئەو مەسعودە سوکە تەنها ئەبوایە شەرم بیگرێ چونکە ئەوێك کە هەمیشە ئیدعای ئەوە دەکا لە ژێر ئاڵای کوردستاندا لە مهاباد لەدایك بوەو تا مردن داکۆکی لەو ئاڵایە دەکات. مەسعود تەنها لەسەری ڕەش دەوێرێ ئاڵای کوردستان لە پشتی خۆیەوە دابنێ ئەویش تەنها بە مەبەستی بازرگانیو لە خشتەبردنی خەڵکی کوردستان . کاتێك کە ئەو ڕۆژنامە نوسە پرسیاری ئەوەی کرد کە بۆ ئاڵای عێراق یان کوردستان دانەنراوەو تەنها ئاڵای تورکی لێ یە..؟ نەیزانی چی جواب بداتەوە ئاخر مەسعودێك کە بۆ کوردایەتی نەچوە تەنها بۆ بازرگانی بە خوێنی کوردەوە چوە ناهەقی نیە بەو پرسیارە بحەپەسێت. ئەو مەسعودە سوکە خۆ پشتاو پشت نەچوە سەر مینبەر تا بڵێێن پشتاو پشت سەرکەوتوەو نەیبینیوە جگە لەوەش وەفدێكی لەگەڵ بو کە پێكهاتبو لە کۆمەڵێ دزی وەك فەلاح مستەفاو فواد حوسێن و چەند دزێکی تر کە خۆیان بە ڕاوێژکارو بەسیاسی ئەزانن خۆ ئەوان ڕاستەوخۆو لە پێشی پێشەوە دانیشتبون ئەی ئەوان کوێراییان دا هاتبو یان ئەقڵیان نەیبڕی.؟ ئەبوایە مەسعود وەك چۆن کاتی خۆی لەسەری ڕەش خۆی گیڤ کردەوەو وتی ئەگەر تورکیا دەست بداتە کاروباری کەرکوکەوە ئەوە ئێمە لە دیار بەکر تۆز ئەکەین دواجاریش خۆی بزر کرد. ئەبوایە تۆزی بکردایە بەڵام نەیوێراو زاتی نەکرد. لەکاتێکدا دەهۆڵکوتو ڕاگەیاندنەکانی پارتی ئەو سەردانە بە سەردانی گرینگو زۆر مێژوی وەسف ئەکەن . ڕەگەز پەرستانی تورك ڕو بەڕو بێ پەردەو لەبەر چاوی جیهاندا مزرترین جنێویان بە گشتی ئاڕاستەی کوردو بەتایبەتیش مەسعودی بازرگان و سەرمایەدار کردو پۆرتیان شکاند... بۆیە من پێشنیار بۆ مەسعود ئەکەم کە ئاڵایەکی تایبەت بە بازرگانی دروست بکات و لە سەردانەکانیدا بۆوڵاتان بە مەبەستی جاشیەتی بۆ کردنیان و لە سەری ڕەشیش لە پشتی خۆیەوە دایبنێ چیتر بە خۆیەوە ئاڵای کوردستانیش سوك نەکات لای داگیر کەرانی کورد...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

