پیاوه‌تیکردن به ئاوی حه‌مام..
15/09/2009, 12:00 (GMT+1)

یه‌کگرتووی ئیسلامی له 2005 ه‌وه تاوه‌کو 2009 زیاتر له 25% خه‌ڵکی خۆی له‌ده‌ستدا ، چونکه به‌شداری له حکومهتێلکی مافیا و گه‌نده‌ڵ کرد، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌کردایه راستگۆ بوایه له‌گه‌ڵ په‌یامه‌کانی 25% زیاد ده‌کرد.
به هه‌رحاڵ سیاسه‌تی له‌وتاندن هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا له گه‌ل ده‌وروبه‌ره‌کانیان به‌کارده‌به‌ن ،ئه‌مه‌شیان ته‌نها بۆ به‌کۆیله‌کردن و نه‌هێشتنی ده‌نگی نارازییه.
دکتۆر زریان بۆ هاوڵاتی ووتبووی به هۆی گه‌نده‌ڵی و رێگریکردن و ده‌ستوه‌ردان جارێکی دیکه خۆم بۆ هیچ پۆستێک دانانێن..قسه‌یه‌کی جوانه به‌ڵام کاته‌که‌ی دره‌نگه.. کات دره‌نگه چونکه ده‌بوایه هه‌رزوو دکتۆر زریان ئیستقاله‌ی پێشکێش بکردایه نه‌ک له رۆژانی دوایینیدا بکه‌وته گله‌یی و گازه‌نده له ده‌سه‌ڵاتێک خۆی تێدا به‌شداره..دیاره پێش ماوه‌ی ساڵێک جارێکی دیکه‌ش قسه‌یه‌کی وای کرد به‌ڵام ته‌نها وه‌ک قسه‌یه‌کی رووت و بۆ پرۆپاگه‌نده‌ی که‌سیی مایه‌وه هیچی لێ سه‌وز نه‌بوو.
دکتۆر زریان ده‌بوایه کاتێ ئیستقاله بدایه که کۆمپانیاکانی عه‌لی قه‌مبور و کۆسره‌ت و دکتۆره ئامانج ره‌حیمیان له‌سه‌ر فه‌رزکرد ، کاتێ ئیستقاله‌ی بدایه که خۆراکه به‌سه‌رچووه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودیان پێ ئیمزا ده‌کرد ، کاتێ پۆسته‌که‌ی بهجێهێشتبایه که خۆراکه به‌سه‌رچووه‌که‌ی دکتۆر به‌رهه‌میان به‌زۆری زۆردار داخڵی سنوور کرد و ده‌رخواردی خه‌ڵکی کوردستان و عێراقیاندا.له‌سه‌ر زۆر شتی دیکه ده‌بوایه وازی بهێنایه ، به‌ڵام نه‌یکرد .
دکتۆر زریان ئه‌گه‌رچی له گه‌ڵ زۆربه‌ی وه‌زیره‌کانی دیکه جیاوازی هه‌یه له رووی ئه‌ته‌کێت و دامه‌زراوه‌یی به‌ڵام له دوا ئه‌نجامدا به‌شێک بووه له‌و ده‌سه‌ڵاته مافیایه که هه‌ردوو بنه‌ماله به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
ئه‌و جۆره گوتارانه‌ی دکتۆر زریان له دوایین کاته‌کانی ته‌مه‌نی پۆسته‌که‌ی هیچ پۆینتێک ناخاته سه‌ر که‌سێتیی ، چونکه ئێمه دڵنییاین پۆستی وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی نادرێته‌وه یه‌کێتی ،بۆئه ئه‌گه‌ر بشیه‌وێت بمێنێته‌وه پۆستی ته‌ندورستی بۆ یه‌کێتی نابێت و بۆ خودی ئه‌ویش نابێت ..
جا له کۆتاییدا به دکتۆر زریان ده‌ڵێین: قسه‌کانی به‌رێزتان دره‌نگه و وه‌ک پیاوه‌تی کردن به ئاوی حه‌مامه‌وه وایه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

