کوردستان نێت له‌ناڵیش ئه‌یاو له بزماریش
23/05/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌م که‌سه له کۆتایی ووتاره‌که‌یدا ده‌ڵێت: بڕوا ناکه‌م پارتی هه‌ڵه‌یه‌کی وا بکات که که‌سێك له‌سه‌ر خه‌یاڵێکی هه‌رزه‌کارانه تیرۆر بکات. ئه‌م ڕسته‌یه وای لێکردم که هه‌ڵبده‌مێ و به ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵای ئێسك تاڵ بڵێم: تۆ نا‌توانیت به سهردهشتهکهمان بڵێیت هه‌رزه‌کار. چونکه ئه‌و نه‌ك هه‌رزه‌کار نه‌بوو، به‌ڵکه زۆر له ته‌مه‌نی خۆشی گه‌وره‌تر بوو! بڕواش ناکه‌م که‌سێکی وه‌ك ئه‌و له‌ژیانیدا به قۆناغی هه‌رزه‌کاریدا تێپه‌ڕیبێت. هه‌ر که‌سێکیش ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی دوایی بینیبێت که له که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن بڵاوکرایه‌وه، به چاوی خۆی ئه‌بینێت که سه‌رده‌شت له‌ناو هاوڕێکانیدا چ پێگه‌یه‌کی هه‌بوه‌و تا چ ڕاده‌یه‌ك خۆشه‌ویست بوه‌و چۆنیش کاریگه‌ری هه‌بوه له‌سه‌ر هه‌موو قوتابیه‌کانی تر. له‌و ڤیدیۆیه‌دا که دوو هه‌فته پێش شه‌هیدکردنی گیراوه‌و پێ ئه‌چێت به بۆنه‌ی وێنه‌گرتنی کۆتایی خوێندنیانه‌وه گیرابێت، ئه‌بینین سه‌رده‌شتی جوانه مه‌رگ وه‌ك فریشته له نێوان هاوڕێکانیدا ئه‌خولێته‌وه و یه‌که به یه‌که ماچیان ئه‌کات، هه‌ر له‌و ڤیدیۆیه‌دا ئه‌بینین که هه‌موان له ده‌وری سه‌رده‌شت کۆ بونه‌ته‌وه وه‌ك چۆن له تاریکاییه‌کدا گڕی مۆمێك ده‌بێته خاڵێك و تاریکی ئه‌ڕه‌وێنێته‌وه.
ڕسوایی بۆ که‌سانی نۆکه‌ری وه‌کو ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵای به‌ناو نوسه‌ر و ڕسواییش بۆ سایتی کورستان نێت که ڕێگه به خۆی ئه‌دات ئه‌و جۆره ووتارانه بڵاو بکاته‌وه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

