ئه‌وانه‌ی پرسیاریان بۆ دزرا له‌زانكۆی سوله‌یمانی وه‌رگیران
19/12/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌م ئه‌نجامه كوردستان پۆست رۆژی دوای تاقیكردنه‌وه‌كه رایگه‌یاند وه رۆژی 18-12 زانكۆی سلێمانی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی راگه‌یاند.به‌لام به‌داخه‌وه تائیستا نه زانكۆ وه نه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پرۆفیسۆری ره‌خنه‌گر د.عه‌لادین به‌دواداچونیان نه‌كرد و نه‌یان پرسیه‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژی18-12 ئه‌نجامه‌كان هاته‌وه بۆ به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆ وه قوتابیان باسیان له دزی پرسیاره‌كان ده‌كرد و كه ئه‌و دوو مامۆستا دزه شیركۆ مه‌نگوڕی و سابیر بۆكانیان ده‌بینی بزه ده‌یانی گرت و گاڵته‌یان به‌و وه‌زعه ده‌هات.
رۆژی راگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌نجامه وه‌ك خوێندكاری به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی بۆ سه‌ردان چوین بۆ ده‌زگای خه‌ندان و ئه‌و عارف قوربانیه كه‌دزی بۆكرابوو به‌فیعلی له‌پیاوێكی نه‌خوێنه‌وار وه نه‌زان ده‌چێ... ده‌موچاو و هه‌لسوكه‌وتی به‌وه ده‌چێ كه پیاوێك بێ ته‌نیا مه‌به‌سته‌كه‌ی مه‌عریفه نه‌بێ و چوار جومله‌ی ره‌وان نه‌زانێ.
هه‌روه‌ها ئه‌و عه‌داله‌ت و عارف و ئه‌نوه‌ر و هاودزانیان كه باس دیته سه‌ر گه‌نده‌لی وه ماف وه یاسا، بهدهمدریژی و پانكردنه‌وه بۆ ده‌سته‌لات هیچ نایه‌ڵنه‌وه، بۆیه ئه‌وه خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و ئه‌وه‌ش زانكۆی بیمهعریفه به‌ده‌ست عه‌قڵ ته‌سك و مافیاكان و ترسنۆكه‌كانی دهستمهۆی پاره و ناویژدانی وه‌كو دز شیركۆ و بۆكانی...وه بێ باڵایی وزاره‌تی خویندنی به‌ناو باڵا و زانست
ئه‌مه‌ش لینكی هه‌واله‌كه‌ی پشتره(http://www.facebook.com/l.php?u=http%3A%2F%2Fwww.kurdistanpost.com%2Fview.asp%3Fid%3D4cebf895&h=88736G0XPZpOuviQoVvDW9gRZyA)
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

