ژنه بارزانییه‌كان و كۆنگره‌ی 13ی پارتی!
19/12/2010, 12:00 (GMT+1)

گه‌ڕانه‌وه بۆ مێژووی پارتی ،گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو درمه‌كانی جه‌سته‌ی سیاسی كورد‌و خاكه‌كه‌ی؛گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دروستكردنی ماڵێكی ڕاستهقینهوكۆمهڵگایهكی ته‌ندروست له‌سه‌ر زه‌مینێكی به‌هه‌شت ئامێز.
ململانێی "كوڕه‌كانی مه‌لا مسته‌فا" بوو له‌گه‌ڵ ڕژێمی ئه‌وسای عێراقدا، بارزانییه‌كانی خسته به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال و بونه سوته‌مه‌نی بۆ بوغز‌و كینه‌ی بنه‌ماڵه‌و، زۆرینه‌ی پیاوه‌كانیان لهودهڤهرهدا ڕاپێچی مه‌رگ كرد،منداڵ وژنیان له‌به‌ر بژێوی كه‌وتنه سه‌رجاده‌و ڕێگاوبانهكانی نێوان ههولێروشارهكانی تری كوردستان ،تاڵاوی ژیانێكی سه‌خت وچاوه‌ڕوانی ئه‌وده‌میان ده‌چه‌شت ، به كنگر و گژوگیا كۆكردنه‌وه‌و،په‌ز به‌خێوكردن ده‌ژیان،هێڵه‌ك ولفكهو كاری ده‌ستیان دهخستهن نێو بازاڕهكانهوهوبهكهمترین ده‌ستكه‌وت ده‌ژیان؛نازو نیازی خۆیان له‌نێو له‌پی ده‌ستی كه‌سانی تردا ده‌خوێنده‌وه،هیوای دڵیان ده‌به‌خشیه دڵداروگهنجهكانی ئه‌ویی رۆژێ.خه‌ڵكانێكی زۆر شاهیدحاڵی گوزه‌ران وژیانی ئهودهمهن.به‌ڵێ ئه‌وان له‌چاوه‌ڕوانیدا ده‌ژیان،به‌ڵام چ چاوه‌ڕوانیه‌ك.!
له‌پاش ڕاپه‌ڕین(پارتی له‌ژێر ناوی" شه‌رف و ناموسدا" هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره‌ی له‌ناوبردو، بنه‌ماڵه‌كه‌ی خاوێنكردهوهو دوا كاری خۆی به‌ئه‌نجام گه‌یاند)؛ئه‌مه قسه‌ی به‌رپرسێكی پارتی بوو؛ كه له"كۆنگره‌ی ١٣" دا هاواری ده‌كرد پێشمان كه‌وه بارزانی تۆ... و تۆمان هه‌بی به‌سمانی.!
كۆنگره ؛ده‌بوایه كۆنگری ڕوماڵكردنی كێشه‌كان وده‌رخستنی ڕاستیه‌كان بوایه ،نه‌ك پیاهه‌ڵدان وخۆڵكردنه چاوی ئه‌ندامانیان له هۆڵێكی داخراودا؛ته‌وابونی كۆنگره و دیاریكردنی سه‌رانی نوێ بنه‌ماڵه؛ده‌سپێكێكه بۆ خرۆشاندی هه‌ستی شه‌قامی كوردی وتێكۆشانێكی نوێیه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه.
سه‌رۆكێك ئه‌مه ڕه‌وشت وكرده‌وه‌ی بێت،سه‌رۆكێك له‌شكری دوژمنی بێنێته سه‌ر خاكه‌كه‌ی و شه‌رفی نه‌پارێزێت؛خوێنی گه‌نجه‌كانی بڕێژێت وبه‌كه‌م سه‌یریان بكات،سه‌رۆكێک بازرگان وجاسوسی وڵاتان بێت،دەنگی ئازادی کپ بکات و ڕۆژنامەنوس بکوژێت؛ده‌بێت بەرهەمی چیبێت جگه له‌كاره‌سات وقڕكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

