کۆبونه‌وه‌ی تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ڕێکخستنه‌کانی بادینان و گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌بیرهاتنه‌وه‌ی ڕابردوویه‌کی تاڵ !
12/12/2009, 12:00 (GMT+1)

یه‌کێتیی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بوونه‌وه هه‌رده‌م به ههورازونشێوو قۆناغی ئاڵۆز ئاڵۆز‌و پڕ کێشمه‌کێشدا گوزه‌ری کردووه . ئه‌گه‌ر یه‌ک له‌و هۆکاره‌کانه فره مینبه‌ری بێت ،هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌سه‌ته ده‌سته‌کانی ناو یه‌کێتی که خۆی له (ده‌سته‌ی زیندان ،ده‌سته‌ی شاخ ،ده‌سته‌ی شار ،ده‌سته‌ی ئۆروپای دامه‌زرێنه‌ری یه‌کێتیی) ده‌بینیه‌وه سه‌ره‌تای دروست بوونی کێشمه‌کێش بوون . نه‌بوونی بریاری ده‌سته جه‌معی و ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی تاك فاکته‌رێکی تربووه که هه‌موو ده‌سه‌ڵات وبریارهکان له‌ده‌ستی که‌سی یه‌که‌م دا به‌رجه‌سته کراوه . هه‌رئه‌وه‌ش هۆی به‌شێکی زۆر له ناکۆکیه‌کان بووه .
ئاشکرایه هه‌موو ئه‌و روداوانه له‌سه‌رده‌می شاخ ودهورانی شۆڕش وموبارهزهدا بوون .بۆیه ته‌واو له‌گه‌ڵ گۆڕانکاریه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی حوکمڕانی مه‌ده‌نیه‌تدا ده‌قاو ده‌ق جیاوازه . ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ده‌قاوده‌ق له‌گه‌ڵ ڕابردووی هه‌ریه‌ك له‌و پارت وحیزب وگروپانهدا جیاوازه که‌باسم کردن . بۆیه ئه‌م زه‌مه‌نه چیتر ته‌قه‌بولی ئه‌و جۆره ئاوازانه ناکات . ئێستا که‌سه‌رده‌می جیهانگیری وئیبرازی ده‌سه‌ڵاتی میدیای ئاشکراو ئازاده کامپیوته‌رو داتا ڕۆڵی شه‌فاف کردنی مه‌سه‌له شاراوه‌کان ده‌بینن . گه‌وره بوونه‌وه‌ی دونیای سیاسه‌ت له‌قه‌باره‌ی ڕابردووی خۆی ،هاتنه پێشه‌وه‌ی گه‌نجی هوشیارو تێگه‌یشتوو ، کرانه‌وه‌ی جیهان به‌ڕوی مه‌ده‌نیه‌ت ودیموکراسیدا چیتر شه‌خسی یه‌که‌م به‌و میتۆده‌ی ڕابردووی ناتوانێ خاوه‌ن هه‌موو خواست و ویسته‌کان بێت . ئێستا سکرتێری گشتی ،یان سه‌رۆکی یه‌که‌می حیزب پێی خۆس بێت یان نا ناتوانێت ئه‌و پلانه‌ی کۆتایی حه‌فتاکان و سه‌ره‌تای هه‌شتاکانی سه‌ددام حوسه‌ین یان بۆ بچێته سه‌ر .
ئه‌و یه‌ك دوو کۆبونه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه که‌سانێك که گوایه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو یه‌کێتی ئه‌گه‌ر ڕاست بن یاخود درۆ ،ده‌قاو ده‌ق دوو شت وه‌بیری خوێنه‌رو نووسه‌رو بینه‌رو بیسه‌ر ده‌هێننه‌وه :
1- کۆبونه‌وه‌که‌ی ساڵی 1979ی سه‌ددام له‌گه‌ڵ ڕێکخستنه‌کان وفه‌رمانده‌کانی به‌عسدا .
2- ته‌سلیم بوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که له ئه‌نفالدا به ناچاری وبیدهرهتانی سه‌رلێشێواوی هاتنه‌وه ژێرباڵی ڕژێمی عێراق و به‌رپرسه به‌عسییه‌کانیش کۆبونه‌ه‌ی فراوانی پێده‌کردن و پێیانیان ده‌گوت (به‌خێر بێنه‌وه بۆ سفی وه‌ته‌نی . ژێر باڵی حیزبی قائید جێگای هه‌مووتانی تیادا ئه‌بێته‌وه .)
به‌ڵام چونکه له‌و هه‌زاران پێشمه‌رگه ته‌نها 10 که‌سی نه‌بوو به دڵسۆزی به‌عس ، دوور‌و نزیک دوای چه‌ند ساڵێک وله‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ڕاپه‌ڕین جارێکی تر هه‌موو چه‌که نوستووه‌کانیان کرده‌وه شان . ئه‌وه جگه له سه‌دان که‌سیان که له زروفی سه‌خت وهه‌ستیاری پێش ڕاپه‌ڕین په‌یوه‌ندیان به کزی شۆڕشه‌وه کردبۆوه .
جا بۆیه من لێره‌وه سکرتێری گشتی و مه‌کته‌ب سیاسیه‌که‌ی و مهسڵهحهتچیهکانی ناو ینک دڵنیا ده‌که‌مه‌وه ئه‌و لێشاوه خه‌ڵکه‌ی بۆتان ئه‌گه‌ڕێته‌وه ته‌نا 100 که‌سیشیان موڵکی ئێوه نابن . له داهاتووداو بۆهه‌ڵبژاردنی عیراق و له جنینهوهی ده‌نگه‌کاندا ئه‌م قسه‌و باسانه بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشکراو سه‌لمێندراو ده‌بن .
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بزوتنه‌وه‌ی مونشه‌ق نیه له‌یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان و هه‌روه‌ها به‌شێکیش نیه له‌و حیزبه . ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی یه‌کێتیش چ له ئێستا‌و له‌داهاتودا به پێی مروری زه‌مه‌ن ده‌رده‌که‌ون . ڕاسته پشکێکی باش له‌سه‌رکردایه‌تی و کادیرانی ناوه‌ندی گۆڕان له یه‌کێتی هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه ،به‌ڵام به‌شی زۆر‌و قورسایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ده‌روه‌ی حیزب وده‌ره‌وه‌ی وڵاتن .ئه‌مه‌و بزوتنه‌وی گۆڕان کۆنهلایهنگرانی پێکهاته‌ی حیزبه‌کانی تری کوردستانیشی له ئامز گرتووه . ئه‌وه جگه له سه‌دان هه‌زاری که‌سی سڤیل .
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

