گەندەڵى و بێ یاسایى لە وەزارەتى پەروەردە تا سەر ئێسقانە!
13/08/2009, 12:00 (GMT+1)

هەتا ئێرە زۆر ئاساییە بەڵام ئەوەى جێگاى سەر سووڕمان و جێگاى پرسیارە كە چەند بەڕێوەبەرێكى وەزارەتى پەروەردەى حكومەتى هەرێمى كوردستان ناوى چەند مامۆستایەكیان سڕیوەتەوە ناوى خۆیان خستۆتە جێگاى ئەو مامۆستایانە و ئەم بەڕێوەبەرە چەلەنگ و
(سۆپەر پەڕێوەبەرانە) سەردانى توركیایان كرد كە بە هیچ شێوەیەك پەیوەندیان نە بە تاقیگە و نە بە قوتابخانەوە نى یە چونكە پسپۆڕى ئەوان نیە.
ئایا وەزیرى بەڕێزى پەروەردەى كوردستان چۆن ڕازى بوو؟؟ یان ئەویش ئاگاى لە ناوخۆى وەزارەتەكەى نى یە چى ڕوودەدات و چى دەگوزەرێت؟ یان دەسەڵاتى ئەو فس فس پاڵەوانانەى نى یە نەوەكو نهێنیەكان و شتە شەخسى و تایبەتیەكانى جەنابى وەزیر ئاشكرا بكەن!
ناوى ئەو بەڕێوەبەرانەى كە لە جێگاى مامۆستایان سەفەرى توركیایان كرد ئەمانەیە:
1- یوسف سورچى : بەڕێوەبەرى گشتى وەزارەتى پەروەردە، دەرچووى كۆلێژى شەریعەیە/ ئەم خواناسە چوار ساڵان لە كۆلێژ ئایەتى قورئان و فەرموودەكانى پێغەمبەرى(د.خ) خوێندووە ، بەڵام كە كۆلێژى شەریعەى تەواو كرد سوێندى خواردووە كە بەتەواوى پێچەوانەى قورئان و فەرموودەكانى پێغەمبەر رەفتار بكات، بەڕاستى پیاوێكى ماندوو نەناسە هیچ سەفەرێكى دەرەوە نی یە لە وەزارەتى پەروەردە بەشدارى لێ نەكات.
2- بورهان ئەرگوشى: پاڵەوانێكى ترى سەفەرەكەى توركیایە، ئەم زاتە موبارەكە بەڕێوەبەرى گشتى سەرپەرشتیارانە بە بێ ئەوەى یەك ڕۆژیش سەرپەرشتیارى كردبێت بەڵام بە (قودرەتى قادر) بووە بەڕێوەبەرى سەرپەرشتیاران ، كاتى خۆى لە (ناحیەى هەریر) بەڕێوەبەر بووە بەڵام (لیژنەى تەحقیقى) لەسەر دانراوە، دواتر ترفیعى بۆ كراوە ئێستاش لەبەر ئەوەى ئەرگوشى یە پیاو نى یە بتوانێ بكۆخێ لە وەزارەت.
3- دانا محەمەد : بەڕێوەبەرى خوێندنى نمونەیى لە وەزارەتى پەروەردە / بەڕاستى خوێندنى نمونەیى لە كوردستان بەڕێوەبەرى ئەوها نمونەیى پێویستە،دیارە ئەم قارەمانە هەروەكو (نمونە)ى بەڕێوەبەرێكى نمونەیى بەشدارى سەفەرەكەى كردووە.
4- كاك شەعبان: بەڕێوەبەرى خۆیەتى وەزارەتى پەروەردە / ئەویش بەبێ ئەو خۆشەویستانەى وەزارەتەكەى كە لە سەرەوە ناویان هاتووە سەبر و ئۆقرە ناگرێت و زۆر غەریبیان دەكات بە بێ ئەوان ناتوانیت یەك ڕۆژ دەوام بكات بۆیە سەفەرى لەگەڵ كردن.
لەگەڵ خۆشیان لە جیاتى زانستى تاقیگە وێنەى جوان و شوێنەوار و شتى سەیر و سەمەرە و نوكتەى شەخسى خۆیان دەهێننەوە و دەیكەنە دیارى بۆ قوتابیانى كوردستان و بەم شتانە پەروەردەو زانستى هەرێمى كوردستان و پرۆسەى خوێندن و سیستەمى نوێى پەروەردە پێش دەخەن، بەڵێ ئەمانەن رابەر و پێشڕەوانى سیستەمى نوێى پەروەردەى هەرێمى كوردستان!!
دڵسۆزێكى كوردستان
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

