ڕۆشنبیرانی سیوه‌یل له‌کوێن ؟
26/03/2011, 12:00 (GMT+1)

کورد ده‌ڵێت (گله‌یی له دۆست ده‌کرێت) منیش ده‌ڵێم (گله‌یی له‌خه‌ڵکی ڕۆشنبیرو به‌توانا ده‌کرێت) .
زیاتر له‌مانگێکه بزاوتێکی جه‌ماوه‌ری له‌کوردستان به‌رپابوه به ئامانجی کۆتایی هێنان به نادادپه‌روه‌ری و مه‌ینه‌تیه‌کانی جه‌ماوه‌ر . به‌شداری کردن له‌م بزاوته‌دا ئه‌رکی هه‌مو چین و توێژێکه ، کرێکاران‌و خوێندکاران ، فه‌رمانبه‌رانو نوسه‌ران و ڕۆشنبیران و ...
ڕاسته هه‌ر چین و توێژه ڕۆڵی خۆی ده‌گێڕێت به‌ڵام ڕۆڵی ڕۆشنبیران دایم پێشه‌نگتر و گه‌وره‌تره.
له‌ناو ڕۆشنبیرانی کوردستاندا دوو به‌ڕێز زۆر سه‌رنجیان ڕاکێشاوم . ئه‌مه ڕای من نیه به‌ته‌نها به‌ڵکو زۆرێک له گه‌نجانی ئه‌م وڵاته هاوڕان له‌گه‌ڵم ئه‌وانیش هه‌ردوکیان نازناوی (سیوه‌یلی)یان هه‌ڵگرتووه . مامۆستا (ڕێبوار سیوه‌یلی) وه مامۆستا (سامان سیوه‌یلی) . دو ڕۆشنبیری چالاک ، خاوه‌ن ئاماده‌یی زۆر له کایه‌ی ڕۆشنبیریدا. مامۆستا ڕێبوار مامۆستای زانکۆیه و ئێستا له هه‌ولێر نیشته‌جێ یه خاوه‌نی چه‌ندین کتێب و وتاره . مامۆستا سامان به‌رپرسی سه‌نته‌رێکی ده‌رونیه له‌سلێمانی و مامۆستایه و خاوه‌نی ده‌یان وتار و به‌رنامه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی و ڕادیۆیه‌و سایتێکیشی هه‌یه به‌ناوی ده‌روونناسی (www.derunnasy.com) که من زۆرم سود لێ بینوه . ئه‌م دو به‌ڕێزه وێڕای ئه‌وه‌ی خزمه‌تێکی به‌رچاویان به بواره‌کانی خۆیان و به گه‌نجان و میدیای کوردی کردووه ، له‌هه‌مان کاتیش‌دا خاوه‌ن پێگه‌ی به‌رزن و دوربون له‌هه‌مو تێوه‌گلانێکی حزبی و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌که‌ی کوردستان . هه‌رچه‌نده من سیوه‌یلی نیم به‌ڵام تێکه‌ڵیم له گه‌ڵ سیوه‌یلیه‌کان هه‌یه و که‌م تا زۆر ئه‌م دو به‌ڕێزه ده‌ناسم و ئاگادارم مامۆستا ڕێبوار برایه‌کی و چه‌ند خزمێکی نزیکی پله و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه له‌ناو پارتی به‌ڵام خۆی له‌هه‌مویان به‌دورگرتوه و تێکه‌ڵی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان نه‌بوه ڕنگه ئه‌گه‌ر بیویستایه زۆری بۆ ده‌کرا . مامۆستا سامانیش ژنبراکه‌ی یه‌کێکه له عفریته‌کانی پارتی بنه‌ماڵه (فریق شیروان) به‌لام مامۆستا سامان کرێچیه له سلێمانی و تنانه‌ت سه‌یاره‌شی نیه‌و ته‌نازولی نه‌کردوه نه بۆ پله نه بۆ پاره‌ی ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵ ته‌نانه‌ت له سلیمانیش ده‌سه‌لاته گه‌نده‌ڵه‌که‌ی سلێمانی ویستویه‌تی پۆستی بده‌نێ رازی نه‌بوه . کاری سه‌نته‌ره‌که‌ی خۆبه‌خشانه‌یه‌و به‌یانیانیش مامۆستایه.
من له‌م دو به‌رێزه پرسیار دکه‌م بۆ ده‌نگ و ڕه‌نگتان نیه له‌م بارودۆخه‌دا؟ ئێوه کوڕی گه‌لن ، خۆ کوڕ‌و پارێزه‌ری ده‌سه‌ڵات نه‌بون و ئه‌وه‌نده‌ی من و خه‌ڵکیش بتاناسێت نابن کرێ گرته‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌گریسه .
من ده‌ڵیم رۆشنبیران هه‌ڵوێستی مه‌زنیان لێ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئاخر ئێوه نه فه‌رهاد پیرباڵی هه‌ولێرن و نه‌قه‌ڵه‌م به ده‌سته‌کانی پارێزه‌ری یه‌کێتی له سلێمانی .
دوو ڕۆشنبیره‌که‌ی سیوه‌یل : خاوه‌ن ویژدانه پاکه‌کان : ئه‌مڕۆ ڕۆژی هه‌ڵوێسته ، ئێوه‌و هه‌مو هاوشێوه‌کانی وه‌ک ئێوه ده‌بێت قسه‌ی خۆیان هه‌بێت له‌م وه‌زعه ناسکه‌ی کوردستان ، من خوا نه‌خواسته ئه‌و تۆمه‌ته‌تان ناخه‌مه پاڵ بڵێم ئێوه بۆیه بێده‌نگن چونکه له‌گه‌ڵ خواستی ڕه‌وای خه‌ڵکدا نین . به‌ڵام بێده‌نگبونتان ده‌چێته خانه‌ی پشت کردنه شه‌قام .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

