سكاڵاى (هاوڵاتییەك) لە نەخۆشخانەى عملیاتى دڵ لە سلیمانى
30/11/2010, 12:00 (GMT+1)

بۆیە منیش زۆر بە پەرۆشەوە كورەكەم تەسلیم كردن و بردیانە ژوورى عەمەلیات و بە داخەوە كورەكەم لە ژێر عەمەلیاتەكەدا دەر نەچوو مرد .
منیش بەراستى كەسیكى دەست كورتم و ووتم وەكو كورەكەمیان كوشت با هیچ نەبێ ئەو پارەیەى لێ یان سەندووم بمدەنەوە كە برى (1300) دۆلار بوو .
چەند هاوارم كرد كەس نەبوو بتوانیت وەعدم پێ بدات كە بمدەنەوە .
بۆیە رووم كردە لاى مدیرى نەخۆشخانەكە كە ناوى (ئامانج) بوو زۆرم داوا لێ كرد و ووتم ئەو پارەیەشم قەرز كردووە و ئیستاش مەسروفاتى تەعزیەكەیم نییە بەلام ئەویش ووتى كاكە گیان خۆ ئەو پارەیە بە تەنها بۆ دكتۆر (جعفر شەحادە) یەو مولكى كەسى پێوە نییە و ناتوانین بۆت بگیرینەوە و لەسەر ئیمە ماڵە .
بۆیە منیش بە نائومیدى گەرامەوەو كورەكشمیان كوشت و پارەكەشمیان خوارد .
لیرەدا تەنها دەپرسم ؟؟؟؟؟
- ئایا بە چ ئایین و مەزهەبێك رەوایە كورەكەشم بكوژن و پارەكەشم بخۆن ؟
- ئایا لە كوێ ئەمە رەوایە دكتۆریك بۆ یەك عەمەلیات 13 ورقەى امریكى لە نەخۆشیك بسەنیت لە نەخۆشخانەیەكى حكومى دا نەك ئەهلى ؟؟؟؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

