پێشمەرگەیەكى دێرین (مەدالیاى رێزلێنان یان بەجەلالى كردن)
26/03/2009, 12:00 (GMT+1)

دووەم : شتێكى تر كە منیش وكۆمەڵێك پێشمەرگەى ترى توشى شۆك كرد ئەوەیە ئەم مەدالیایە كە بەناو بۆ رێزلێنانە بە شێوەیەك دروستكراوە ئەگەرهەر پێشمەرگەیەك تۆزێك حاڵى بێت تێ ئەگات ئەمە نە بۆ رێزلێنانەو نەبۆ رێزگرتنیشە لە خەبات وماندونى پێشمەرگەى دێرین چونكە دیوێكى مەدالیاكە ئارمى(ى.ن.ك) بەڵام دیوەكەى ترى وێنەى (جەلال تاڵەبانیە)!! پرسیاریش ئەوەیە بۆ وێنەى جەلال تاڵەبانى ئەبێت پاساو چى بێت كە دلێرى سەید مەجید بەزۆرە ملى ئەم وێنەیەى تاڵەبانى لەسەر مەدالیایەكە داناوە وە هەربەزۆرە ملیش ئەبێت وەك رێز لێنانى لێبكرت لە خەباتى پێشمەرگە دانەبراوەكان و دابەشبكریت بەسەریاندا !!!
بەسەر كردنەوەى پێشمەرگە دێرینەكان بەم شێوە نارەوایەو لەم كاتەدا لەلایەك بۆ كپ كردنەوەى دەنگى ئەو هەموو نارەزایەتیەى پێشمەرگە دێرینەكانە لە بەرامبەر ئەو هەموو دزو گەندەڵیەی كە لە ناو (ى.ن.ك) بەردەوامەوە رۆژ بەرۆژ روو لە زیاد بوونەوە بۆتە هۆى تێكدان وشێواندنى ریزەكانى یەكێتى وە لەلایەكى ترەوە مەسەلەكە نزیك بوونەوەیە لە هەڵبژاردنەكان بۆ ئەوەى پێشمەرگە دێرینەكان بەم مەدالیاى جەلالى بوونە نەك رێزلێنانە!! جارێكى تر بەدەنگیان خەبات وماندوبوونیان بخەنەوە خزمەتى 18ساڵى ترى دزوگەندەڵى و خیانەت ومیللەت فرۆشى !!!
من وەك یەكێك لە و پێشمەگە دێرینانە كە هەر بەبینیى وێنەى تاڵەبانى لەسەر مەدالیاكە خێرا رەفزم كردو بووە هۆى دروست بوونى مقۆمقۆ لەناو كۆمەڵێك پێشمەرگەى تریش مەبەستى منیش بەئاشكرا ئەوە بوو كە بۆچى وێنەى جەلال تاڵەبانى لەسەر مەدالیاكە دانراوە ئەى بۆچى وێنەى (ئارام وشەهاب ومامە ریشەو .....هتد) نەبو وەك رەمزى خەباتى پێشمەرگایەتى !!
بۆیە من لێرەوە بانگەوازى هەموو ئەو پێشمەرگە دێرینانە دەكەم كە هەڵوێست وەربگرن و ئەمە رێزلێنان نیە وئەمە بەجەلالى كردنى خەبات وتیكۆشان وماندوبوونى پێشمەرگە دێرینەكان وئەو مەدالیایە مەخەنە تەوقى ئەستۆتان ومیللەتان بیركەوێتەوە چونكە ئێوە خەباتى پێشمەرگایەتیتان لە پێناوى رزگارى نەتەوەیى ودیفاع كردن بووە لە میللەت نەك بۆ شەخسى جەلال تاڵەبانى و جەلالى بوون بۆیە هەركەس ئەو مەدالیایە بخاتە گەردنى ئەوە بەدڵنیایى خەباتى پێشمەرگایەتى وماندووبونى خۆى وەك پێشمەرگەیەكى دێرین ودانەبراو ئەسرێتەوە وئەیكاتە قوربانى جەلالى بوون !!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

