كورترین ڕێگاى سەركەوتن بۆمسعودبارزانى سەرۆكى هەرێم بۆبنبڕكردنى گەندەڵى ئەگەرمەبەستى بێت؟!!!
22/10/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەوەى مەبەستمەبۆخودى سەرۆكى هەرێم وخوێنەرانى خۆشەویستى كوردستان پۆستى داهێنەر ڕوونى بكەمەوە ئەوشێوازە كاركردنەیەكەلەتەواوى وڵاتانى دونیاپەیڕەودەكرێت بوونى دەزگایەكى ئەكتیڤى ئەلكترۆنى بۆسكاڵاى هاوڵاتیان وداواكاریەكانى بەرژەوەندى گشتى،بەڵام جیالەگەڵ ئەم ماڵپەرە مردووەى سەرۆكایەتى هەرێم سەدخۆزگەدادەخرێت زیاترخزمەت بەمیدیاى ئەلكترۆنى دەكات،خۆزگەبۆیەكجاریش سەیرى ئەم ماڵپەرەى سەرۆكایەتى هەرێم دەكەى ؟!!!لەگەڵ بینینى ئەوهەواڵەكۆنانەى،كەدڵنیام خۆشت بیرت نەماوە ئبنجالەكاولى ورمانى ڕاگەیاندنەكانى نزیك خۆت وسەرۆكایەتى هەرێم دەگەى؟ئاخرچۆن دەبێت ماڵپەرى گەورەترین دەسەڵاتى هەرێم واداماوودرۆزن بێت لەگەڵ خوێنەرانى؟!!!لەشوێنێك نووسراوەچیت هەیەبینێرە هەركاتێكیش رەوانى دەكەى لەناوكۆمپیتەرەكە دەخەوێت.!
بەڕێزسەرۆكى هەرێم دەبێت ماڵپەرى جەنابتان زۆرڕاست گۆبێت لەگەڵ خوێنەرانى وسەرەكیترین سەرچاوەى هەواڵەكانى هەرێم بێت،دواترخۆشتان ئیمێلێكى تایبەتان هەبێت بۆسكاڵاوزانینى كەموكوریەكانى بەرپرسان ولێپرسینەوەلەگەڵیان.
سەرۆكى هەرێم دەزانى لەم دەڤەرەى كەبەڕێزتان سەرۆكایەتى دەكەن هەربەرپرسێك یاخود دەزگایەك هەرزوڵم وستەمێك لەهاوڵاتیان وخەڵكى سادەبكەن هییچ شوێنێك نى یەهاناى بۆببەن؟
ئایادەزانى دەزگاكانى ئاسایش وپۆلیس یاسالەژێرپێى خۆیان دەنێن لەپێناویەك تەلەفۆنى بەرپرسێكى لق یان مەڵبەند؟
ئەگەرئەم جارەبڕیارتان داوەسەركەوتووبن ومێژووبەوپەرى شانازیەوەباستان بكات ئەوابفەرموون بەبڵاوكردنەوەى ئیمێڵبَكى تایبەت بەخۆتان تاكوبەئاسانترین شێوەگەندەڵى بەرپرسان و زوڵم وستەمەكانى بەرپرسان بەرامبەربەدانیشتوانى هەرێمەكەت بێتەبەردەستان ئەگەروابكەن ئەواكورترین ڕێگاى سەركەوتن وبنبڕكردنى گەندەڵیتان دۆزیوەتەوە.
هەركاتێكیش ئەم پەیامەت بەرچاوكەوت یاخود بۆت باسكرا،ئەواوەڵامتان بەنەبوونى كات نەبێت جەنابى سەرۆك چونكە كارەكانى تەواوى ئەوروپاوئاسیاوئەفریقیاوئوسترالیاناگات بەكارەكانى باراك ئۆباماى سەرۆكى ئەمەریكا،كەچى ئەوسیستەمەپەیڕەودەكات.
ئومێددەكەم بەزووترین كات ئەم هەنگاوەبهاوێژن ئەگەرنامێژووبەزەیی بەكەس نایەتەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

