كێ لە گەندەڵیەكانى مەڵبەندى چۆمانى یەكێتى دەپێچێتەوە؟!
10/09/2009, 12:00 (GMT+1)

1- خۆیان ڕێ خۆشكەر بوون ملا ڕزاق داروسەلامى جێگرى كۆمیتەى ڕۆست دوو موچە وەربگرێ هى كۆمیتەو هى سایەق ئیسعافى لە نەخۆشخانەى چۆمان چونكە نوسراویان بۆ كردوە كە دەوام نەكاو موچەشى بدرێتێ بەوەش بەڕێوەبەرایەتى نەخۆشخانەشیان لە گەندەڵیەكە گلاندوە چونكە ئەوانیش شتێك پارەى لێ دەگێڕنەوە لە برى دەوام نەكردنەكەى ئەگەر وا نیە با نەخۆشخانە ڕونكردنەوە بدات ومنیش ژمارەو بەروارى نوسراوەكە!!!هیوادارم ستافى ئیدارەى نوێ ى نەخۆشخانە ئەمەش بە دەردى كارمەندەكانى كۆمپانیاى (مەمەندى)نەبات!!!
2- لیستى موچەى كەسایەتیەكانى سنورى مەڵبەند كە تەنها ربالعالمین وحەزرەتى جوهر دەزانن چەند ناوى وەهمى و زیاتر لە یەك موچەى تیایە كە پارەكەیان بە نوێژى نیوەڕۆئاودیو دەكرێ!!!ئەگەر وانیە بۆ هیچ كەس بۆى نیە ئەو لیستە ببینێ!
3- لیستى خانەنشینى سنورى مەڵبەند كە چەندان كەسى لایەنەكانى ترى تیایە مەڵبەند ئامادە نیە لیژنەیەكى پاكى وردبینى بۆ دابنێ بۆ پاك كردنەوەى و جێگۆڕكێ كردنیان بە خەڵكى دڵسۆز.لە لایەكى دى كەسێكیان كردۆتە لێپرسراوى خانەنشینى كە بۆ پارە خواى نیەوبە كەیفى خۆى سەدان ئاڵوگۆڕى بە پارەو بەرتیل بۆ خەڵك كردوە بۆ ئەم مەبەستە دەیان بەڵگەى ڕاست لەبەر دەستن ئەویش قانعى كۆنە ئاوەڵزاواى برایم گوانى یە كە ڕوى ئەوى سپى كردۆتەوە!!.
4- دوو موچەیى زۆرى لەسەر دەنوسرێ شتێكى حاشا هەڵنەگرەو بۆتە دیاردەیەكى ئاسایى و بۆتە لەكەیەكى ڕەش بە تەوێڵى بەرپرسانى مەڵبەند پێویست بە دەبارە نوسینەوە ناكا چونكە لەوەوە كە ئیجرائات ناكرێ ئیسپاتە ئەسغەڕە قوتەولێپرسراوى مەكتەب ڕێكخستن شەریكە دزن لەو ڕوەوە ئەگەر دزەكانى سەرێ بەڵگەیان دەوێ (بەڵگەم پێ یە هەزار بەڵگەى ئاشكراو ڕوون ,بەڵگە بەڵگەى چەند ساڵ پێكەوە بوون)پەشێو دەیتوانى هەموو شتێك ئاشكرا كا كام شەوە گەش و ڕوناكە ئەو شەوە فوو لە چراكابەڵام ئێمەسكاڵا بەرینە بەر كێ!!!؟؟؟ مەگەر لە جیاتى فوو تفێكى پڕ بەزار بە ڕوى ڕەشیان داكەین ونەفرەتى میلەتیان لێ بكەین پێ یان بڵێین دەك پیرۆزتان بێت پارەى دزراوى خەڵك وغەزەبى پڕقینى كەس و كارى شەهیدان!!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

