پیاوکوژەکان تاوانبار نیین!
13/12/2013, 12:00 (GMT+1)

ئێمە ومانان ساڵانێكە بەم قسەو دەستەواژە پڕ درۆ و لەخشتە بەرانە گوێكانمان پڕ بووە، هەر دەست درێژى و كوشتن و بێ سەروشوێنكردن دەكرێت، هەرتاوان و ناهەقى دەكرێت،دەڵێن لیژنەمان پێك هێناوە. بەڵام تا ئێستا هیچ تاوانبارێكمان نەبینى رادەستى یاسا بكرێت، هیچ لیژنەیەكمان نەبینى ئەنجامى كۆتایى روداو و كارەساتەكان بخاتە روو، دەستى تاوان بۆ بكەرانى دریّژبكات. ناویان ئاشكرا بكات.
دكتۆرخەسرەوە گول و، وەستا حەسەنى بەناو پارێزەرانى ئاسایشى وڵات، بەسە تاكەى درۆ و فرتو فێڵمان لێدەكەن؟ ئەو هەڵخەڵەتاندن و لەخشتە بردنە، بۆ ساڵانى زوو دەستى دەداو،دەتانتوانى كۆمەڵێك كەس و لایەن، قەناعەت پێبكەن،لەژێر ناوى تابورى پێنج و، دوژمنانى ئەزمونە ساواكەمان،دەستى چەپەڵ و پڕتاوانتان بەسەر ئەواندا بسڕیبایە و ، لەپێش چاوى ئێمە بتان كردنایە بەتاوانبار و، تیرۆریست و ئاژاوە گێر، لەسەر شاشەى تیفیەكان دەرتان بخستنایە و چاو و ڕاوتان لێمان بكردایە. بەڵام وەك دەڵێن ئەو سەردەمە گوزەشت، ئێستا خەڵكى و هاوڵاتیان ،زۆر زۆر وشیار و چاو كراوەن، درك بەهەموو شتەكان دەكەن، خوێندنەوە ولێكدانەوەیان بۆ روداو،و پێشهاتەكان زۆر راستە،ناتوانرێت وا بە سانایى فریو بدرێن، بۆیە لەبرى ئەوە ،من وابەباش دەزانم كە بۆ گەڕانەوەى ئیعتیبار، و متمانەى دەزگا كەتان،بۆ ئەوەى یەكێتى تۆزێك ئاست و پلەى لەناو خەڵكدا بەرزبێتەوە،چاكترە داڕێژەو رێكخەرى ئەو تاوانە بناسێنن و دەستگیرى بكەن. بەشتى لاوەكى و بێ بایەخەوە خۆتان سەرقالً مەكەن.
دەنا وەكو تر ،كەسانێكى سەربازى و نەخوێنەوارو جەللاد و پیاو كوژ، بێ ئاگا لە رۆژنامە ئەدەبیات و رەخنەو و نوسین،چ كارێكیان بەسەر رۆژنامەوسانەوە هەیە،؟ چ رق و قین و دوژمنایەتیەكیان لەگەڵ ئەواندا هەیە،؟ ئەوانێك كە زۆربەیان نازانن ناوى خۆشیان بنوسن ، نەك شەهادەى خوێندن، تەنانەت شەهادەى ویلادەشیان تەزویرە، ئەلف وتێڵا لەیەك جیا ناكەنەوە، بۆچى ولەسەر چ تاوان و گومانێك ،دەستى خۆیان بەخوێنى كەسێك سوور دەكەن،كە هەرناشى ناسن ؟ ،ناشزانن بۆچى لەسەر چ تاوانێك نەخشەى مەرگى دادەڕێژن و خەڵتانى خوێنى دەكەن؟!..
پیاوەكانى بەناو ئاسایش و دەزگاى دژە قەڵەم و راگەیاندن، ئەوەى ئەو كارە دەكات، پیلانى خنكاندنى وشە و لەخاچ دانى قەڵەم دادەڕێژێت، پیاو كوژەكان و تەقەكەرەكان نین، لەبەر ئەوەى ئەوان ،وەكو وەزیفە وئەرك و واجیبێك، رەنگبێت لەترسى گوشتن وهەڕەشى ئێوە،،یان لەبەربێ كارى و نەبوونى و نەدارى ،پەنایلن بەردبێتە بەر ئەوكارە، لەبەر ئەوە ئەوانیش بێتاوانن ،و قوربانى ئەو مەرام پیلانە گلاوانەن كە سەرانى حزبەكەتان خولە سەنگاویكان و هاوشێوەكانى دایدەڕێژن.
من بم لەبرى ئێوە گەر بزانم ئەوانە ئەو چەكدارانە، رۆژى دەیان رۆژنامەنووس و خەڵكى بێ تاوانى دیكە تیرۆر دەكەن، لەگوڵ كاڵتریان پێ ناڵێم و، بۆ یەك چركەش چیە، بەندیان ناكەم و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ ناكەم، بەڵكو بەدواى دارێژەر و، نەخشە وبۆكێشەر و، كەسى یەكەمى تاوانەكە دەگەڕێم،كە لەسەدا هەزار هەر بەرپرس و پیاوكوژەكانى حیزبن، ئەگەرنا من ئەگەر، بكوژرێم یان لەزیندانى ئاسایشەكەتاندا ،لەژێر تەعزیب و فەلاقەشدا دەرنەچم، یەك دەنك و بەئەندازەى پوشێك،گلەیى لەهیچ ئاسایش و پۆلیسێكى ولاًت ناكەم، وەسیتم بۆ بنەماڵەكەشم كردوە،كەلەكاتى رودانى وادا،كە هەر هەموومان چاوەڕێى دەكەین و لەپێش چاومانە،هیچ كاردانەوەیەك یان داوایەكتان لەسەر ئەوان نەبێت. چونكە ئەوانیش فەرمانبەرن و فەرمانى سەرو خۆیان جێ بەجێدەكەن.و قوربانى پیلانە گڵاوەكانى سەركردە نەفام و گەمژەكانن.
وەكو وتم لەبرى ئەوەى خۆتان بەشتى لابەلاو، لەخشتە بەرەوە خەریك بكەن، تەمسیل و سیناریۆى گاڵتە ئامێز داڕێژن، بێن یەك دوو داماو قوڕبەسەر بكەن بەتاوانبار و بەدەردى زاناى قایمقام و جوتیارى كەیسەكەى سەروەرى پاسەوانەكەى تاڵەبانى بەرن، بچن سەرزلەكان و ئەندامە باڵاكانى حزبەكەتان بگرن، لەبەر ئەوەى ئەو تاوان و كارە بێ رەوشتانە، بە كەسى سادەو هاوڵاتى ئاسایى ناكرێت ، ئەوە دەستى باند وپیاو كوژ مافیاكانى حیزبە، تاوانبارانیش كەسانى نزیك و باڵادەستى ناو یەكێتین، لە جیاتى ئەوەى بەلاڕێماندا بەرن و، لەراستى و جەوهەرى مەسەلەكە دورمان بخەنەوە، ئەوا رێگەى راست بگرنە بەر ، چارەنوسى یەكێتى بە تاونكاران مەسپێرن ، ئەوەندەى دیكە رق و قین و غەزەبى میللەت و جەماوەر لەخۆتان كەڵەكە مەكەن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

