بە بۆنەی جەژنی سەروەری و كوردایەتی بنەماڵەی سەرۆكی هێژا مەسعود بەرزانی لە 31 ی ئابی مەزندا ، بە ناوی خۆم و هەموو ئەو كەركوكیانەی كە تەماتە بارانمان كردین ، ئەو رۆژەی بەڕاستی بووی بە گەورە و سەروەر و سەرۆكی راستەقینەی میللەتی كورد بە هەموو چینەكاننیەوە ، ئەو رۆژەی كە بڕیارماندا تا ئەو رۆژەی كە كوردایەتی مابێت دەنگ نەدەین بە هیچ كەس و شتێكی كە بۆنی جەنابی هێژاتانی لێوە بێت ،جوانترین و پڕشنگدارترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستە دەكەین بە هاتنی ئەم رۆژە پڕ شكۆداری و ئازایەتیی و نەمریدا ، هیوادارین لە خوای مەزن رۆژێكی پیرۆزتر لەم رۆژە دروست نەبێتەوە . هەر بژین به سهرشۆڕی و بهپهڵهی رهشی نیوچهوانتانهوه بۆ میللەتی كورد .
كەركوك 31 / 8 / 2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست