توركیا دەیەوێت چى بكات
25/04/2010, 12:00 (GMT+1)

دوران كاڵكان بەرپرسێكى پەكەكەیە داواى لەگەلى كورد لەباكوور كرد كەڕۆڵەكانیان نەنێرن بۆ سەربازى و ڕەوانەى بەرەى مەرگیان نەكەن،قسەكەى كاڵكان قسەى دایكێكى شەهیدم بیردەخاتەوە كەڕۆڵەكەى لەبەرەى سەربازى بەدەستى سەربازانى تورك تیرۆر كرابوو لەكاتێكدا خستیە ناو گۆڕەكەى ووتى چوار كوڕى ترم هەیە ئەوان نانێرم بۆ سەربازى بەڵكو دەیانێرم بۆ سەرى چیا بەڕاستى قسەى ئەو دایكە لەئەوپەڕى سەرچاوەى غیرەت و جورئەتەوە سەرچاوە دەگرێت. چونكە ئەو دایكە تێگەیشتووە لەوەى كەچۆن ڕۆڵەكەى بەبێ تاوان تیرۆركراوە،
توركیا دەیەوێـت چى بكات وەڵامى زۆر هەڵدەگرێت بەڵام ئەوەى من مەبەستمە ئەوەیە كەتوركیا ئێستا كەناڵێكى تەرەتەشى بۆ عەرەب كردۆتەوە زۆرێك لەسەرچاوە ئاگادارەكانیش دەڵێن ئەم كەناڵە لەسەر پێشنیارى تاریق هاشمى كراوەتەوە لەپشت ئەو سیناریۆیە چەندان كەس یارى بەئاگر دەكەن ئەمە دەبێت ئەو كەسانە وەڵامى ئەم پێشنیارەى تاریق هاشمى بدەنەوە كەپسپۆڕى دۆسیەى توركیان،
توركیا دەیەوێت كرانەوە بەڕووى بەكوردا بەرەوپێش ببات بەڵام داواى هاوكارى لەوەزیرى بەرگرى ئەمریكا دەكات كەیارمەتى بدات بۆ تیرۆركردنى موراد قەرەیلان یەكێك لەگەورە بەرپرسانى پەكەكە!!!
لێرەشدا هەمان پرسیار دووبارە دەكەمەوە كەلەدواى كرانەوەى كورد ئایا توركیا هەنگاوەكانى فراوانتر نەكردوونە بۆ لەناوبردنى كورد؟
ئەگەر كرانەوە بەمشێوەیە بێت ئەى داخستن لەناوبردنى كورد چۆنە؟
داخستنى دەتەپە دواى كرانەوەكەى توركیا بوو؟
قەدەغەكردنى سیاسەت لەبەڕێز ئەحمد تورك دواى كرانەوەكەى توركیا بوو بەڕووى كورددا؟
هەروەها پەلاماردانیشى هەر دواى كرانەوەكەى توركیا بوو بەڕووى كورددا؟
لەكۆتاییدا دەپرسم ئەگەر ئەمە كرانەوە بێت ئەى دەبێت چى داخستن و لەناوبردن بێت؟ئەگەر ئەمە كرانەوە بێت ئەى دەبێت كام كردار و هەنگاو قەتڵ و عامى كوردبێت...ماویەتى
بۆ خوێندنەوەى بابەتێك بەزمانى عەربەى كرتە لەسەر ئەم لینكە بكە:
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

