جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک وشترمرغ له به‌غدا سه‌ری ده‌خرێته وه ناو ڕمڵهوه!
07/04/2010, 12:00 (GMT+1)

پاش ئەو هەموو کەموو کووڕی یە ئێستا گۆڕان خەریکە مل کەچ ده‌کا بۆ مەرامە گڵاوەکانی سەرانی دەسەلات. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یانه‌وێ کەسێ بکەن بە سەرۆک کۆمار کە لەماوەی 4 سالی رابردودا لە شانازی کردن بە برا عەرەب و تۆرانی و فارسهکانیەوە، بە نۆکەری کردن بۆ ئه‌وان، هه‌زاران کاری سووکهڵهو قێزه‌ون بۆ شه‌رم هێنه‌ر بۆ کورد، هیچی ترمان لێ به‌دی نه‌کردووه.
ئەو کەوڵە کۆنە بۆگه‌نه‌ی که تەمەنی زۆری هەر ئەمساڵەو زیاتر بڕ ناکات، یان با زۆرتریش بژی به‌ڵام ئه‌و به‌داخه‌وه به‌و سه‌ر شۆڕی یه نامرێ، که ده‌بوو بمرێ، که ئه گه‌ر هاتبا و نه‌بووبایه‌وه به سه‌رۆک کۆمار ده‌ماندی، که چۆن سه‌ر شۆڕ ده‌بوو له بێ ده‌سه‌ڵات بوونی له به‌رامبه‌ر بارزانی دا. چوونکه ئێستاش که هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی نی یه‌و خۆی لێ کردووین به فس فس پاڵه‌وان به ناوی سه‌رۆک کۆماری عێراقه‌وه و، وه‌ک وشترمرغ له به‌غدا سه‌ری خۆی خستۆته ناو ڕمڵ، تا به قه‌ولی خۆی خۆی له مه‌سعودی ڕاوچی بشارێته‌وه، به ڵام بێ خه‌یاڵ له‌وه‌ی که وه‌ک وشترمرغ ته‌نها خۆی فریو داوه‌و، ده‌مێکه بووه به ته‌پکه‌ی داوه‌وه. ئه‌گه‌ر بێت‌و جارێکی تریش ببێته‌وه به وشترمرغی به‌غدا، ئیدی له دوای مردنی، چڵکاو خۆرەکانی بەشان و باڵیدا هەڵدەدەن و وەک بابە بارزانی کە رۆژی لە دایک بوون و رۆژی گاگۆڵە کردن و رۆژی پێ‌گرتن و.....هتد و رۆژی مردنی کراوە بە پشووی ڕەسمی. به‌ڵام ئه‌و کات ده‌بێ چه‌ندین پشووی ڕه‌سمی تر بۆ جەلالیش له به‌رچاو بگیرێ له لایه‌ن چڵکاو خۆرهکانیهوه، که لانی که‌م ده‌بێ لە بارزانی کەمتری بۆنه‌که‌ن، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وان گرنگ نی یه که ئه‌و هه‌موو پشووه ڕه‌سمیه بێکه‌ڵکانه چ زیانێکی گه‌وره‌ی ئابووری له کوردستان گه‌له‌که‌ی ده‌ده‌ن. له کۆتاییدا به سه‌رانی گۆڕان ده‌ڵێم که له کورتهێنانی ده‌نگی تریش له داهاتوو چاوه‌ڕێ بکه‌ن، کاتێ ده‌نگ بۆ ئه‌و پیاوه بێ ئابڕووه ده‌ده‌ن که ببێته‌وه به وشترمورغ له به‌غدا.
عه‌لی غه‌ریب
06. 04. 2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

