لەبارەى كادیرە دابڕاوەكانى هەولێر نامەیەكى گەچراوبۆ كوسرەتى بێدەسەلات
26/03/2009, 12:00 (GMT+1)

دواى گەرم بوونى كێشەكانى ناو یەكیتى ئێوە لە كۆبونەوەیەكى فراوانى هەولێر ووتت با هەموو كادیرە دەركراوەكانى راگەیاندن بچنەوە شۆێنى خۆیان.كەچى جندیانى وپیاوەكانى لە پشتەوە گالتەیان بەقسەكەى تۆدەكردوودەیان ووت با كۆسرەت عیلاجى سەرى خۆى بكات باشترە نەك داواى عیلاجى ئەو كادیرانەبكات؟
وەك زانراویشە لەچەند رۆژى رابردوو تۆ(جندیانى وتواناولاوەند)تت بانگ كردوە بۆ ئەوەى كادیرەكان بگێرنەوە.ئێوارەى 26/3بەرپرسە كارتۆنیەكەى ئیدارەى تەلەفزیۆنى هەولێر تەلەفۆنى بۆ هەندێ كارمەندى دەركراوكردوە بۆ ئەوەى سەردانى تەلەفزیۆن بكەن .لەتەلەفۆنیش بەكەسیان نەوتوە بۆ چ مەبەستێك بانگ دەكرێن!(4-5)كارمەند چوبونە تەلەفزیۆن وئەوانى تریش نەچووبوون.وە ئەوانەى كە تەلەفۆنیشیان بۆ نەكرابوو گوایە ئەوانە كەسى نزیكى تۆن ورێنادرێ بگەرێنەوە .لە كۆبونەوەكەدا بەو چەند كادیرە وترابوو ئێمە دەمانەوێ ئێوە بگەرێنەوجندیانى داوادەكا بگەرێنەوە .بەهیچ شێوەیەك باسیان لە دەورى تۆ نەكردبوو تەنانەت پێیان وتبوون ئێوە چەندین مانگە لەرێگاى كۆسرەت ومەلبەند داواى گەرانەوە دەكەن بەلام ئەوان هیچیان پێنەكرا.بەلام ئەوە ئێمەین دەرتان دەكەین ودەشتوانین بتان گێرینەوە!
جا كاك كۆسرەت تۆ وەك جێگرى سكرتێرى یەكیتى نەتوانى چەند كاد\یرێك بگێریەوە نازانین لەناویەكیتى چیت پێدەكرێ؟
لەبەر ئەوە ئێمە لە ئێستاوە بڕیارى خۆمان دەدەین ئەگەر هیچت پێناكرێ ئەوا دەچینە ریزى (پارتى) یا پەنا دەبەینە ناو گردەكە .
لەكۆتایشدا زۆر سوپاسى مالپەرى كوردستان پۆست دەكەین كە بەدرێژاى ئەو ماوەیەى كە ئێمە كێشەمان هەبوو هاوكارمان بوو لە بلاوكردنەوە نوسین وبابەتەكانمان ئەوەش مایەى شانازیمانە چونكە دەیان كەنالى تر جورئەتى ئەوەیان نەبوو نوسین وسكالاكانى ئێمە بلاوبكاتەوە.
[email protected]
ِ
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

