(هاوكار یاسین)پیاوەكەى پاراستن و رۆژنامەنووسە خۆفرۆشەكە ئەو پیاوەى بەكوشتمان دەدات
20/03/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەم هاوكار یاسینە بۆ چەندین جار لەڕێگەى دەزگاى پاراستنەوە راسپێردراوە كە زانیارى كۆبوونەوەكانى حیزبەكەى خۆى ریكۆرد بكات و بینێرێت بۆ ئەم دەزگا سیخوڕییەى پارتى، بەڵام جارێك ریكۆردەكەى پێگیرا و چەند مانگێك لە سەركردایەتى حیزبەكەى سڕكرا لەلایەن خدر رووسییەوە.
هاوكار یاسین ئەم ماوەیە راسپێردراوە كە خۆى بخزێنێتە ناو هەریەك لە سایتەكانى ئەنتەرنێت بەتایبەت كوردستان پۆست و هەواڵ و زانیارى لەسەر ئەو كەسانە بدۆزێتەوە كە بەناوى خوازراو هاوكارى كوردستان پۆست دەكەن و نووسینەكانیان لەم ماڵپەڕە بڵاودەكەنەوە،بۆ ئەم مەبەستەش یەكەمین هەنگاوى ئەوە بوو كە لەڕێگەى پاراستننێتەوە دەست پێبكات و ئیمەیڵ بۆ ئەو كەسانەش بنێرێت كە لە هەریەك لە ماڵپەڕەكانى پاراستننێت و كوردستان پۆست دەنووسن تا لەم رێگەیەوە دەستى بگات بە زانیارییەكان و راپۆرت بۆ دەزگاى پاراستن بنێرێت و چەندین هاوڕێ و هاوپیشەى بخاتە تەڵەكەوە.
ئەم هاوكار یاسینە ئەمە كارى یەكەم و دووەمى نییە و دەیان جارە بۆ وەرگرتنى بڕێك پارە خەبەرى لە هاوڕێكانى داوە و بەهۆى راپۆرتەكانیشییەوە كە بۆ دەزگا سیخوڕییەكانى پارتى دەنێرێت، هەتاوەكوو ئێستا چەندین هاوڕێى نزیكى خۆى تووشى ئەشكەنجەدان و لێدان و زیندانى بوونەتەوە، لە ئێستاشدا خۆى لە دكتۆر نوورى سەرۆكى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران نزیك كردووەتەوە بۆ ئەوەى هەندێك زانیارى لەسەر ئەوانە كۆبكاتەوە كە لەسەر نورى سنجارى دەنووسن.
بۆیە تكام لەهەموو دەنگە ئازاد و سەربەخۆكانى كوردستان و بەتایبەت نووسەرە جوامێرەكانى كوردستان پۆست هەیە كە ئەم ماوەیە ئاگادارى تەواوى خۆیان بن، چونكە هەڵمەتێك بەڕێوەیە بۆ كپ كردنى ئەم رۆژنامەنووسە چالاكانە و دەیانەوێت لەم رێگەیەوە گورڤێك لە ماڵپەڕى كوردستان پۆستیش بدەن كە ئێستا خوێنەرى لەهەرچى رۆژنامەو گۆڤارى حیزبى ئەم هەرێمە هەیە زیاترە و هەموو ئەندام مەكتەب سیاسییەكانى پارتى و یەكێتى و پاراستن و زانیارى پارتى تووشى شۆك كردووە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

