ئەو تانکەرە نەوتانەی لە مەرزی باشماخ و پەروێزخان ڕۆژانە وەك مێرولە ڕێچکەیان بەستوە بۆچونە ناو ئێران. (تور) یان بار کردوە ..
15/07/2010, 12:00 (GMT+1)

ئاژانسه‌كانی ده‌نگوباس، ناوخۆیی یان عه‌ره‌بی ڕاپۆرتی له‌و جۆره‌یان بڵاوكردۆته‌وه كه گوایه پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌وت به‌قاچاغ ئاودیوی ئێران ده‌كات.
ئێمه له‌كاتێكدا ئه‌م هه‌واڵانه به‌درۆ ده‌خه‌ینه‌وه، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه پارتیمان پابه‌نده به پرنسیپه خهباتگێڕییهكانیهوه و هه‌رگیزاو هه‌رگیز كاری نایاسایی له‌م چه‌شنه ناكات، هه‌روه‌ها داوا له‌هه‌موو ئه‌و ئاژانس وپهیامنێرهكانیان ده‌كه‌ین هه‌ر به ڵگهو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان لایه ئه‌و تۆمه‌ته پووچه‌ڵانه بسه‌لمێنن باپێشكهشی بكه‌ن...
ئەم بەیاننامەیەی کەدەرکراوە کتومت دزە گەورەکانی نەوت دەریان کردوە وەك ئەوە وایە دز بەکابرای خاوەن ماڵ بڵێت کەی ئەوە منبوم ماڵی تۆم تاڵان کرد لەکەتێکدا خاوەن ماڵ سور ئەزانێ دزو تاڵانچیەکان کامانەن ئەوجا وەرە بەڵگە بخەرە بەر دەستی کەسێك کە خودی ئەو کەسە خۆی دزەکەبێت . ئەوەی مایەی سەرنجە لەم بەیاننامەیەدا ئەو وتە بێژەی پارتی ناوی جەلالیەکانی نەهێناوە. بەڵکو دەڵێت ئێمە وەك پارتی دیموکڕاتی کوردستان دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه پارتیمان پابه‌نده به پرنسیپه خهباتگێڕییهكانیهوه و هه‌رگیزاو هه‌رگیز كاری نایاسایی له‌م چه‌شنه ناكات، ئەمەش ئەوە دەرئەخات کە مەبەستیەتی بڵێ ئەوە ئێمە نین ئەوە سەرانی مافیایی جەلالیەکانن ئەو نەوتە ئاوەدیوی ئێران دەکەن چونکە هەردو مەرزی باشماخ و پەروێزخان لە ژێر دەسەڵاتی جەلال دایەو ئێمەشەریکە بەش نین لەو دزی‌و بەتاڵانبردنە. لەلایەکی ترەوە مەسعود بە حساب سەرۆکی هەرێمە سەرۆکی هەرێمیش دەسەڵاتی تەواوی هەرێمی بە دەستەو دەبوا هەر لەیەکەم ساتەوە کەدزین و باتاڵانبردنی ئەو نەوتە لە سەر ڕوپەڕی ڕۆژنامەکانی ناوخۆ بڵاو کرایەوەو لە قاو درا لێپێچنەوە لەو لایەنانە بکات کە نەوتی کوردستان بە نایاسایی و بۆ سودو قازانجی خۆیان حەپەلوش ئەکەن جا ئەو لایەنە پارتی بێت یان جەلالی یان هەر لایەنێکی دیکە بە حوکمەتی مەرکەزیشەوە بە پێ ی ئەو بڕیار‌و یاسایانەی لەدەستوردا هاتوە. بەڵام لە کاتێکدا دز دەسەڵاتداربێ و دەسەڵاتیش دزبێ ئیتر بەڵگەی چی و تەڕەماشی چی.؟ بابە ئەو تانکەرانە تور بار ئەکەن تور یان چەوەندەر
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

