نامەیەكى تایبەت بۆ نەوشێروان مستەفا
25/06/2009, 12:00 (GMT+1)

ئینجا بێمە سەر ئەوەى كەوا خەڵكێك دژى ئەم بەڕێزە كەوتنە تۆمەت بێ ئەوەى بیزانن دەیانوت ئەمە زیندوو كردنەوەى یەكێتییەو یەكێتى فەوتاوە نۆشیروان هاتووە قیتى بكاتەوە ئەى بۆ نۆشێروان چ موشكیلەیەكى هەیە ئەگەر هاتباو هەر لە كۆمپانیاى ووشە ببایەو بەتەنیش پارەیان پێدەداو چەندان كورسیشى لە پەرلەمان بۆ دابین دەكرا كێ هەیە حەز بكا خۆى توشى سەر ئێشە بكات بۆ ئەم خەڵكە كە نایانەوێ بزانن و نایانەوێ دژى حكومەت بوەستنەوە بەهەر حاڵ بەڕێزەكەم كاك نۆشێروان دڵنیابە ئهم جیلە نوێیە جگە لە تۆ كەس تریان قەبول نییە واتە چینى گەنجانت لەگەڵە ئاگاداربە نەكەى دووبارە ئەو یەكێتیانەى كە دەزانن تازەى فەوتاون و تۆش سەردەكەوى بیانهێنیتە ڕیزى گۆڕان چونكە ئەوانە مونافیق و سەرە خۆرەن ئاگاداربە!! پاش ئەوەى كە هاتیتە سەر حوكمى كوردستان نەكەى میدیا ئازادەكان پشت گوێ بخەیت واتە راپۆرت و زانیاریەكانیانت لەلا گرینك نەبێ و لێپێچینەوە نەكەیت ئەمە كارێكى ترسناكە بەڕێزەكەم جگە لەوەش ئێستا زۆر كەس ئامادە كراون لەلایەن ئەم دوو حیزبە هیچ و پوچەوە كە بیننێرنە ریزەكانتانەوە وریا بن بەشێكیش لە رۆژنامە نوسە خۆفرۆشەكانن كە وتارى توند بەرامبەر سەرۆكەكانیان دەنوسن لەكاتیندا ئێستا خەڵك بە ئاشكرا تف لەم دەسەڵاتە دەكەن دوبارە دەڵێم وریابە
لەكۆتاییدا دەڵێم نۆشێروان مستەفا وەكو یارانى ئەشكەوت بەم زوڵم و ستەمەى ناو كۆشكە گەورە و سەرسورهێنەرەكانیان كە بەرامبەر ئەم خەڵكەى دەكەن دڵى توند بوو رازى نە بوو بەم گەمژانە بۆیە دەتوانم بڵێم تۆ لەگەورە پیاوەكانى و كە هاتیتە سەر حوكم لێپێچینەوە لەگەڵ وەزیرەكان و مدیر عامەكان و گشت بەرپرسەكان بكە و میدیاى ئازاد بكە بە چاودێرى سەر كابینەكەت و عەدالەتى كۆمەڵایەتى بەرپا بكە كاكە نۆشێروان! من دیقەتم دا كە ماكسیمیلیان لەناو كۆشك بوو هەر چۆنێك بووایە یارمەتى خەڵكى دەداو زۆر كەسیشى لە مردن رزگار كرد من ئەمە دەشوبهێنم بە واقیعى ئێستاو پاشانیش سەركەوت و پۆتى ئەو ملهورانەى تیكشكاندو بەخەڵكى وت ئەوانە پیرۆز نین و وەكو ئێوە مرۆڤن ئێستاش جەنابت كە بوویتە چەتر بۆ لیستە موعارەزاكنى دیكەش كە ئەوانیشت پاراستووە بینیمات لە هەڵبژژاردنى رابدوو چۆن كەرەكانى پارتى كەوتنە كوشتنى ئەندامانى یەكگرتوو لەكاتێكدا بێچەك بوون بەراستى ئەوانە درندەن و مەترسین بۆ سەر خەڵك
تكایە كاك نۆشێروان كە هەفتەیەكى ما بۆ تەواو بوونى ریكلامى هەڵبژاردن هەموو شەوێك با لەسەر شاشەى تی ڤی كەى ئێن ئێن بتبینین و دڵنیام دەنگەكانى لیستى گۆڕان دەبنە مۆتەكە بەسەر دیكتاتۆر ەكان و دەبنە زۆرینە پشت بە خوا بەرەو پێشەوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

