گه‌نده‌ڵه‌کانی سۆران به نیازی هه‌ڵ هاتنن
16/12/2009, 12:00 (GMT+1)

به هۆی سه‌رقاڵی مه‌سعود بارزانی له‌و رۆژه لیژنه‌که نه‌یان توانی کاك مه‌سعود ببینن به‌ڵام له گه‌ڵ کاك (سیداد بارزانی) دانیشتبوون بۆ ماوه‌ی یه‌ك کاتژمێر ته‌واوی بابه‌ته‌که‌یان بۆ باس کردبوو هه‌موو دۆکیومێنته‌کانیان دا بووه ده‌ست کاك سیداد. ئه‌ویش لای خۆیه‌وه به‌ڵێنی دا بوو که به جدی به دوای ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بجێت بیگه‌ێنیته ده‌ست کاك مه‌سعود وه تأکیدی کردبوو که به‌ڵگه نامه و نوسراوی دیکه‌یان له لایه له سه‌ر هه‌ندیك له‌و که‌سانه به تایبه‌تی به‌رێوه‌به‌ری هه‌ندێك فه‌رمانگه‌کانی سۆران و ده‌وروبه‌ری وه له‌م سه‌ردانه‌ی دوایی مه‌سعود بارزانی بۆ سۆران به‌رێز (پ) توانی خۆی بگه‌ینێ به کاک مه‌سعود ئه‌ویش تأکیدی کرد که هه‌موو شته‌کانی به ده‌ست گه‌یشتووه وه به‌م زووانه ده‌ست به لێکۆڵینه‌وه ده‌کرێت وه ئه‌گه‌ر له سه‌ریان چه‌سپا ئه‌وه له رێگه‌ی دادگا سزای عادیلانه‌ی خۆیان وه‌ر ده‌گرن. به‌ڵام ئێمه وه‌ک حزب له سه‌ره‌تای ساڵی نۆیه‌وه أجرأتی خۆمان ده‌که‌ین زوربه‌ی ئه‌وانه له مه‌نسبه‌کان لا ده‌ده‌ین و خه‌ڵکێکی دڵسۆز له شۆێنیان دا ده‌نێن. وه ئێوه‌ش خه‌ڵاتی خۆتان وه‌رده‌گرن وه‌ک بیستراوه هه‌ندێك له‌و گه‌نده‌ڵانه‌ی که ناویان له لیستاکه‌یه خه‌به‌ریان زانیوه به نیازن به‌ره‌و هه‌نده‌ران هه‌ڵبێن(به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان که پاره‌یه‌کی یه‌کجار زۆری دزیوه). به‌ڵام خه‌یاڵتان خاوه خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ری سۆران زۆر له مێژه به دوای ڕۆژێکی وا ده‌گه‌ڕێ که تۆڵه‌ی هه‌موو ئه‌و دزی و گه‌نده‌ڵیانه‌تان لێ بکاته‌وه بۆیه ده‌رباز بوونتان مه‌حاڵه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

