
بەڕاستی سەیرە ئەسف بۆ یەكێتی كە وای لێ هات ئەو پێشبینیەمان لێ نەدەكرد كە كۆمەڵێ خەڵكی دز و گەندەڵ ئاوا لە ژێر باڵی سكرتێرەكەیدا وەك گەنە دروست ببن بۆ لە ناو بردنی ئەو یەكێتیەی كە پێمان دەوت حیزبی شەهیدان كە خاوەنی دەیان هەزار شەهید بوو هەروا بە ئاسانی لە ناویان برد سیان چوارێكی وەك مەلا نمەك بە حەرام و عولە مورتاح و ئازادی بێ ئازادی داوێن پیس؟ ئاوایان لێ كرد یاخود با بڵێین جەلال تاڵەبانی هەموو یەكێتی كردە قوربانی ئەم دز و گەندەڵ و داوێن پیسانە با بێینە سەر باسەكەی كە مەبەستمانە... ڕۆژنامەی كوردستانی(كۆن) نوێ ڕۆژی 17,9 كۆمەڵێ درۆو چاوپێكەوتنی هەڵبەسراوی دروست كردووە كە گوایە ئەم گەنجانە لە گردەكە دێنە خوارەوە جارێ ئەسڵەن ئەو چەند كەسە كە بە پەنجەی دەست ئەژمێران سەر نەكەوتوون بۆ گردەكە تا بێنە خوارەوە هەر لە خڵەفاوەكانی خۆتان بوون وەیان چەند ناوێكی دروست كردووە كە ئەو ناوانە لە كاتی دەنگداندا دەنگیان بە گۆڕان داوەو ئێستا پەشیمان بونەتەوە ئەسڵەن ئەم ناوانە ئەسڵ و ئەساسیان نییە تەنها دروستكراوی ڕاگەیاندنی یەكێتین ئەو یەكێتیەی كە نەماوە من تەحەدای دەكەم كە یەك ناویان لەو ناوانە هەبن جارێ پێتان بڵێم سەرانی یەكێتی ئێوە خۆتان گێل دەكەن چونكە یەكێتی نەماوەو مردووە لە 25,7 ناشتمان وە بنەماڵەی بارزانی پرسەكەیان برد بە ڕێوە ئێوەش كە هاش و هوشتانە ئێستا پارتین و سەر بە بنەماڵەی بارزانین لە باوەشی بارزانیشن ڕاگەیاندن باسی چی دەكات ؟ هەڵەبجە ئێمەی هەڵەبجەیی و هەورامی نامانەوێت بەشان و باڵماندا هەڵبدەن چۆن ڕووتان یێت باسی هەڵەبجە بكەن لە هاش و هوش زیاتر كوا ئاوەدانكردنەەی هەڵەبجە 18 ساڵە وەك خۆی وایە وێرانەیە هیچتان بۆ نەكردووە تەنها لە فكری گیرفان پڕكردنی خۆتانن وەیان بازرگانی كردن بە ماددە بێهۆشكەرەكانەوە(تلیاك) وەیان بردنە ئاسمانی قەسرەكانی خۆتانن ئێوە تەنها ئەمانەتان لە بیرە ئەگەر ڕاستان دەكرد 18 ساڵە هەڵەبجە دەناڵێنێت پێش و تر ئاوەدانتان بكردایەتەوە نەك فرمێسكی تیمساحاویتان بۆ هەڵبڕشتایە تازە بە تازە ئەڕۆن لە ڕێگای چەند كەسێكی وەهمی (نەبوو) بڕۆن جەماوەری هەڵەبجە هەڵبخەڵەتێنن بەوەی كە جەماوەرەكەی پەشیمانن لەوەی كە دەنگیان بە گۆڕان داوە وەیان با بڵێین چەند كەمال و مارفێكتان هێناوە چاوپێكەوتنی لەگەڵ دەكەن كە گوایە ئەمە خەڵكی هەڵەبجەن و پەشیمانن لە دەنگدان ؟من وەك گەنجێكی هەڵەبجەو هەورامی پێتان دەڵێم تازە هەڵەبجە شاری ئێوە نییە وە هاشو هوشی بۆ مەكەن سایەق تەیارەكەتان جوانە كە دەرباستان كرد وە بە چەپڵە ڕێزان بە ڕێتان كرد بۆ دەرەوەی وڵات لەسەر حسابی شەهیدانی كیمیا بارانی هەڵەبجەی شەهید ؟.. قایمقامەكەشتان كە بەقەدەر ئەو تاوانبار بوو كە لەسەر حسابی هەڵەبجە خۆی دەوڵەمەند كردو ئەمیش سەرانی یەكێتی دەربازیان كرد كە چەپكە گوڵی عومەر موڕتاح بوو بۆ هەڵەبجە. با پێتان بڵێین ئەی گێل و نەفامەكان هەڵەبجە سەلماندی كە شاری گۆڕانە قەڵای گۆڕانە سەلماندی بۆتان لە 25,7 ئەوەش بزانن كە هەڵبژاردنی تریشمان لە پێشەوەیە ئەو كات خۆتان ئەبیننەوە .؟من هیچی تر ناڵیم ئەو كاتیش وەڵامتان ئەیەمەوە .لە كۆتاییدا بە هەمووان دەڵێم توخوا با فاتیحایەك بخوێنین بۆ ئەو حیزبەی كە جەلال تاڵەبانی و دارو دەستەكەی لە ناویان برد ....
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست