ئه‌وه ی نه بێته پیاوی عه‌یاره 24 ی بنه ماڵه‌ی بارزانی ، وه‌ک جه‌وهه‌ر نامق ده‌بێ سه‌نگه‌ر بگۆرێ.
18/05/2009, 12:00 (GMT+1)

من ناچمه نێو ورده کاریه‌کان به‌ڵام هاتنه ده‌ری کاک جه‌وهه‌ر نامق هه‌ر ئه‌وه نیه که گوێ بۆ راو پێشنیازه‌کانی نه گیراوه ، به‌ڵکو هۆکاری سه‌ره‌کی ده‌بو ئه‌و پیاوه به‌و هه‌مو ته‌مه‌نه‌وه یان به‌و هه‌مو خه‌باته‌وه ئه‌بوایه هه‌رچی مه‌سروری منداڵ و تازه له هێلکه هه‌ڵتۆقی و ئه‌مری بکردایه کاک جه‌وهه‌ریش بیگوتبایه به‌ڵێ ئه‌زبه‌نی ، ئاخر ئه‌م به‌ڵێ ئهزبهنیه بۆ هه‌مو که‌س گونجاو نیه و که‌سانی وه‌ک جه‌وهه‌ر نامق پێی هه‌زم نه ده‌کرا، که‌وابو ده‌بێ له گه‌وره‌وه بۆ بچوک وشه‌ی ئه‌زبه‌نی بکاته ئه‌ڵقه‌یه‌ک و له گوێی بکات ئه‌گینا له ناو پارتیدا جێگای نابێته‌وه، ئه‌م کۆیلایهتیشه ته‌نها به هاوشێوه‌کانی حه‌مه کۆری مه‌لا قادر‌و زاوا په‌مه‌ییه‌که‌ی و مه‌سعود ساڵه‌یی کۆیله‌و فازڵ میرانی ترسنۆک ده‌کرێ ، نه‌ک به جه‌وهه‌ر نامقی شۆرشگێر‌و کورد په‌روه‌ر . لێره‌دا که‌مترین نمونه له به‌رده‌ستدایه ، کاتێک بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بریارێکیان ده‌رکرد هه‌مو خه‌ڵکانی شۆرشگێر‌و خاوه‌ن خه‌بات هه‌م له کاره‌کانیان به‌رده‌وام بن و هه‌م به‌پله‌ی به‌رێوه به‌ری گشتی به موچه‌ی دو ملێون دینار خانه نیشینی وه‌ر بگرن که له‌سه‌ر بوجه‌ی حکومه‌تی ناوه‌ندی ، ئه‌م بریاره ته‌سپیت کراو بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه ئه‌وانه‌ی به‌و پله‌یه خانه نشین کراون وه‌ک کارگێرو ئه‌ندام لقه‌کان و که‌سانی دیکه ، ئایا بۆ له کۆی ئه‌و خه‌ڵکانه له سنوری لقه‌کاندا ته‌نها خه‌ڵکانی شۆرشگێر‌و خاوه‌ن خه‌بات مه‌حرومه له‌و موچه‌یه به‌ڵام ئه‌و بریاره ته‌نها که‌سانی کۆیله‌و کۆنه جاش و کۆنه ئاش و خۆفرۆشانی گرته‌وه نه‌ک که‌سانی موسته‌حه‌ق ؟ بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی زیندوم لایه ئه‌گه‌ر هاتو که‌سێکی کۆیله‌ی نێو بنه ماڵه‌ی بارزانی خوا نه‌خواست هاته زمان و وه‌ڵامی دایه‌وه ئه‌و کاته به‌نده‌ش ناوی جاش‌و شۆرشگێره‌کان به به‌ڵگه‌وه له‌م مینبه‌ره ئازاده‌وه بۆ هه‌مو لایه‌ک ده‌خه‌مه‌رو ، ئێستاش بۆیه ناوه‌کان ناهێنم ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی کۆیله‌یه‌ک بێته زمان و له بندا زمانی ببرم ، خۆ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیش نه‌بو ئه‌وا ناوی شۆرشگێره‌کان و خائینان و کۆنه جاش و مه‌فرزه خاسه‌کان ئاشکرا ده‌که‌م که ئه‌و خانه نشینه کێی گرتۆته‌وه‌و کێی لێ مه حرومه ، داواش له کوردستان پۆست ده‌که‌م نه‌بادا من ئاگام لێ نه‌بێ و وه‌لامێکی له‌م چه‌شنه هه‌بێ بهئیمێڵێک ئاگادارم بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سرهش بخهمهرو.......................
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

