گەندەڵیەكانی زانكۆی كۆیە
21/08/2009, 12:00 (GMT+1)

راگر ویاریدەدەرەكانی ئەم دختۆرە عەنتیكەیە دوو جۆرن یا دز وگەندەڵكارن یا كۆنە بەعسی ومخابراتی سەدام بووینە . ئەوانەی لەم دوو جۆرە نین یەك لە دوای وازیان هێنا دوای ئەوەی بۆیان دەركەوت لەم زانكۆ سەیرە چی دەگوزەرێ .
یەكێ لە دز و گەندەڵكارە گەورەكانی تری ئەم زانكۆیە مامۆستا سەفینە لە سەرۆكایەتی زانكۆ و لە سێبەری دختۆر خدرا . سەفین ئەم زانكۆیەی بە سەر و بەرەوە خواردیە . ئەم كابرایە پێش چەند ساڵێك یەك فلسی نەبوو ئێستا بوویتە خاوەن خانو و باشترین جۆری سیارە كە مامۆستایەكی زانكۆ بە بیست سالأ موچەی ئاسایی خۆی ناتوانێ نیوەی ئەوەی ئەو بە دەست بێنێ. ئەم دزە ئیًستا خەریكە دكتۆرایەكی سەختە وەردەگرێ و من لێرەوە داوا لە وەزیری خوێندنی باڵا دەكەم رێگە لەم كارە دزێوە بگرێ . من لە نزیكەوە ئاگادارم كە ئەم گەندەڵە راپۆرتی نامەكەی تەزویر كردیە بە ئاگاداری سەرپەرشتیاری تازەی كۆلێجی زانستە كۆمەڵایەتیەكان كە تا 2003 لە حیزبی بەعسدا لە زانكۆی بەغدا كاری كردیە . هەروەها ئەم سەفینە گەندەڵە بۆ خۆی لێژنەیەكی موناقەشەی دروست كردیە كە یەك پسپۆری بواری نامەكەی تێدا نیە كە گوایە جوگرافیای سیاسیە. خۆ باسی گاز و بەنزین دزین و فرۆشتنی لە بازارەكانی كۆیە هەر ناكرێ . ماوەیەك ئەم مامۆستا سەفینە كاری وەستا بوو دوای ئەوەی پشتیوان دەستی بە سەر هەموو شتێكدا گرت بەڵام لە بەر ئەوەی پشتیوان خەڵكی كۆیە نیە و وەكو سەفین ناتوانێ دزی و تاڵانیەكان لە بازار ساخ بكاتەوە بۆیە رێكەوتن لە نێوان خۆیاندا و سەفین ناچار بوو بە بەشێك قایل بێ دوای ئەوەی هەموو شتێكی هەڵەلوشی .
باس و خواسەكانی كۆیە و لە نێو ریزەكانی یەكێتدا گەرم و گورن گوایە بەرپرسە گەندەڵەكانی كۆیە لە شارەوانی و قایمقامیەت وزانكۆ دەگۆردرێن . خەڵك زۆر باوەری نەمایە بەوەی یەكێتی بتوانێ هیچ گۆرانێك لە خۆیدا و لە شێوازی بەرێوەبردن و روو بە روو بوونەوەی گەندەڵكاریدا بكات. بۆیە خەڵكی كۆیە لە كاتی هەڵبژاردندا تۆڵەیان لە گەندەڵكاران كردەوە و زۆربەیان دەنگیان دا بە گۆران .
لە گوتارەكانی داهاتوودا باسی گەندەڵییەكانی تری زانكۆ ودام ودەزگاكانی تری كۆیەتان بۆ دەگێرینەوە وهەر كەسێ زانیاری دروست و دوور لە كێشەی تایبەتی لایە با بینێرێ بۆ ئەم ئیمێڵە ودوای بەدواداچوون وبەراوردكردنی لە گەڵ زانیارییەكانی لای خۆمان هەوڵ دەدەین بڵاویان بكەینەوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

