ئەمە سوكایەتى كردنە بە رۆژنامەنوسان!!!؟
16/09/2010, 12:00 (GMT+1)

لێرەوە بە پێویستى دەزانم هەموومان لە تاكەكانى كۆمەلگاو بەتایەتى رۆشنبیرو رۆژنامەنوسان بێینە سەرشەقام و بلێن ئێمەش زەردەشتین و فەرمون بمانكەنە تیرۆرست چونكە چارەنوسى هەمووان موسل و فیشەكێكە.
پێویستیشە بنەماڵەى زەردەشت مانبگرن لە خواردن و خواردنەوە تاكو لەژێر چاودێرى لێكۆلینەوەى نێودەولەتى بەدواداچون بۆ دۆسیەى زەردەشتو كەسى گیراو بكەن و ئەوسا هەموومان دەگەینە راستى رووداو.
یان وەك هاوتا ئەسعەد ئاسا پێیان بلێین (نەفرەت لەبیر و راتان، لەدروشم و لەناوتان، پێتان ئەلێنى بۆ دەروەوە هۆیى ها، بۆدەروە هۆیى ها)
لەكۆتایدا ئەوەش دەلێم كەوا زۆرشتى تایبەتم هەڵگرتوە بۆكاتى خۆى ئەگەر راستیەكان نەگەیشتنە كۆتایى و من چەند بەلگەیەك دەخەمە روو لەسەر چۆنیەتى لێژنەى لێكۆلێرەوە وبریارو فەرمانكانیان و چۆنیەتى بەكرێ گرتنى ئەو هیشام ناوەى كە دروستكراوە و چەندانى شتى تر.
چاوەروانم تا چاوەروان بن....
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

