نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌قوایه ته‌نها نانه ڕه‌قه‌و ئاو بخوا وه‌ڵامێك بۆ کاك عه‌لی مه‌حمود محمد
14/10/2009, 12:00 (GMT+1)

گوایه کاك نه‌وشیروان هیچ پۆستێکی نه‌ویستوه ئیتر نابێت موچه‌شی هه‌بێت! کاك عه‌لی ئێمه نامانه‌وێ کهسبکهین به فس‌فس پاڵه‌وان و لام وابێ یه‌ك مه‌هاتما گاندی له‌دنیادا هه‌یه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه له سه‌رکرده‌و پێشه‌واکانمان ده‌مانه‌وێت ئهمانهیهی خواره‌وه‌یه و حه‌ز ئه‌که‌م به ویژدانه‌وه سه‌یر که‌یت که کاك نه‌وشیروان ئه‌م سیفه‌تانه‌ی تێدایه یان نا؟ ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌وه‌ستێت که تۆ ئه‌و ووتارهت له دڵسۆزیدا نوسیوه یان له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کێتی و پارتی یان به کۆنه قین!
ئێمه ئه‌مانه‌وێ ئه‌وه‌ی خۆی به دڵسۆز ئه‌زانێ و له جێگه‌ی خزمه‌ت کردنی گه‌ل خۆی داناوه
هه‌قی میلله‌ت نه‌خوات! نه‌بێ به حوت و به هیچ شتێک تێر خواردنی نه‌بێت! قه‌سر و کۆشکه‌کانی نه‌چێته ئاسمان! کۆمپانیاو مقاوه‌لاتی دنیا دانه‌پۆشێت! که‌سوکاری له‌هیچه‌وه نه‌بنه کاربه‌ده‌ست! مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت لای ئه‌و نه‌خوات! زۆر حه‌زی له پله‌وپایه نه‌بێت و بنوسێت به کورسی ده‌سه‌ڵاتدا! هه‌موو شه‌وێك له نادیهکاندا به‌هه‌زاران دۆلاری میلله‌ت به‌فیڕۆ نه‌دات! دڵسۆز بێت بۆ خێزانه‌که‌ی و ژنی به‌سه‌ر نه‌هێنێت و چاوله‌ده‌ری نه‌کات! هه‌ر ڕۆژی له وڵاتێك ڕانهبوێرێت و به ملیۆنان پاره‌ی وڵاته‌که‌مان ده‌ربهێنێت و بیخاته بانکه‌کانی ده‌ره‌وه! ئه‌مانه‌و ده‌یان سفه‌تی تر که له مه‌سئوله‌کانی کوردستاندا هه‌یه، غه‌یری ئه‌مانه‌ش داوا ناکه‌ین که‌س هه‌قی خۆی بفه‌وتێنێت و نامانه‌وێ که‌سیش ببێت به غاندی و ماندێللا.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

