با چاو له‌گه‌نجانی کفری بکه‌ین
13/12/2010, 12:00 (GMT+1)

شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست به‌درێژایی مێژووی دروست بونی مه‌کۆی سه‌ربه‌رزیی و فیداکاری بوه‌و توانیویه‌تی له‌سه‌ر پێی خۆی بمێنێته‌وه. مێژووی ئه‌م شاره به‌ستراوه‌ته‌وه به سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر هۆلاکۆو چه‌ندین داگیرکه‌ری تردا، لێ له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌کی ڕابردوو و ئێستادا پێچه‌وانه‌که‌ی ئه‌بینین. له‌ساڵانی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ، ئه‌م شاره بۆ یه‌که‌مین جار گۆرانی(سه‌دام زێره)ی چڕی و بوو به‌هۆی مایه‌ی چه‌ندین ڕه‌خنه و سه‌رکۆنه‌کردن، که‌چی له‌هه‌مان کاتدا شارێکی وه‌ك سلێمانی و تیپی مۆزیکی ئه‌م شاره له‌وکاته‌وه ئاماده‌نه‌بوون هیچ گۆرانیه‌ك به‌سه‌ر دیکتاتۆری سه‌دامدا هه‌ڵبده‌ن و دوا جار تووشی قه‌یران و گه‌مارۆدان بون و چه‌ندین ساڵ نه‌یان توانی به‌رده‌وامی به‌کارو به‌رهه‌مه‌کانیان بده‌ن. که‌چی به‌داخه‌وه هه‌ر ئه‌و شاره‌ی هه‌ولێر دوای نه‌مانی سه‌دام ، هه‌ر به‌زوویی ڕێگای دا به دیکتاتۆرێکی وه‌ك مه‌سعود که هیچ جیاوازیه‌کی له‌گه‌ڵ سه‌دامدا نیه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ ئه‌م به‌جلی کوردی و جامانه‌ی سوره‌وه‌یه، ئه‌و شاره داگیربکات و خه‌ڵکی ئه‌و شاره زه‌لیل و ڕیسوابکات، ئه‌وه‌تا گه‌نجێکی وه‌ك کاکه (سه‌رده‌شت)یان تیرۆر کرد، که‌چی ئه‌م شاره مێشێك میوانیان نه‌بو، ئه‌وه‌تا کۆنگره‌ی پارتی له‌م شاره داگیرکراوه‌دا به‌به‌رده‌وامی گرێ ئه‌درێ، که‌چی لایان گه‌لێ ئاساییه‌و وه‌ك هه‌ر هیچ ڕوی نه‌دابێ.
له‌مێژه به‌ناو چه‌ند نووسه‌رو قه‌ڵه‌م وه‌شێنی کورد خۆیان ته‌سلیمی حه‌زو ئاره‌زووی پاره‌و پۆست کردوه، هه‌ر له‌هه‌ژاری شاعری مه‌لا مسته‌فا و چه‌ندنی وه‌ك حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن و مهاباد قه‌راغی و هاوڕێیانی و فه‌رهاد پیرباڵ و وا به‌به‌م ئاخیره عه‌دنان که‌ریم و Cچۆپی فتح و نه‌جمه‌ی غوڵامیشی هاته سه‌ر، ئێدی کار وابڕوات، ئه‌بێ گۆرانی وسیدیهکانی ئه‌مانیش وه‌ك به‌رهه‌می ئه‌وانه‌ی لای سه‌ره‌وه بخه‌ینه سه‌به‌ته‌ی خۆڵهکهوهو ڕه‌وانه‌ی حاوییه‌ی مێژوویان بکه‌ین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

