برای کارگێڕێکی لقی 24ی سه‌فین له مامۆستای په‌یمانگا بۆ (ده‌ڵالی!) کردنه..
17/10/2009, 12:00 (GMT+1)

له سه‌ره‌تای خوێندنی ئه‌مساڵ عه‌بدولا کرا به جێگری ڕاگری په‌یمانگای ته‌کنیکی شه‌قلاوه و دوای ده‌ربڕینی ناره‌زایی قوتابیان و مامۆستایان و ڕاگڕی په‌یمانگا سه‌باره‌ت به‌م بڕیاره به‌ڵام داماوی کارگێر زۆر بێ منه‌تانه به‌رگری له براکه‌ی کرد و که‌سیشی به پیاو نه‌زانی ، تا ئه‌و کاتی خیانه‌ته‌که‌ی عه‌بدولا که‌شف بوو ، ئه‌ویش دوای به‌کرێ دانی یانه‌ی په‌یمانگا به زیادکردنی نهێنی و به شاهێدی 10 به‌ڵێنده‌ری به‌شدار بوو له‌م زیادکردنه ، ئه‌وه‌بوو عه‌بدولا په‌یوه‌ندی به خه‌زوره‌که‌ی به ناوی (موحسین نه‌جم) له هه‌ولێر ده‌کات و داوای لێده‌کات به‌شداری له‌و زیادکردنه بکات و ته‌نده‌رێک ته‌قدیم بکات ، موحسین نه‌جمی خه‌زوری عه‌بدولا یه‌کێکه له ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی هه‌ولێر و 24 کاتژمێر خه‌ریکی هینان و بردنی کچه ........ه بۆ مه‌سئوله‌کان و پێویستی به گرتنه‌وه‌ی یانه‌ی په‌یمانگا نیه ئاخۆ ساڵی چه‌ند سه‌د هه‌زار دینارێک قازانج بکات ، به‌ڵام عه‌بدولا به‌ڵێنی پێ ده‌دات که‌وا له ڕێگای خۆی و دوای گرتنه‌وه‌ی یانه‌که نێچیری باشی بۆ په‌یدا بکات له نێو په‌یمانگا و ئه‌ویش بیانبات بۆ مه‌سئوله‌کانی خۆی ، دوای پێشکه‌شکردنی ته‌نده‌ره‌کان یه‌کێک له به‌ڵێنده‌ره‌کان له موحسین نه‌جم ده‌پرسێ چه‌ندت نوسیوه له ته‌نده‌ره‌که ، موحسین نه‌جم ئه‌ڵێ (5350000) پێنج ملیۆن و سێ سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار ، به‌شێک له به‌ڵێنده‌ره‌کان له‌و نرخه‌یان به‌رزتر پڕ کردۆته‌وه بۆیان پێیان وا ده‌بێ زیادکردنه‌که بۆ ئه‌وانه، به‌ڵام کاتێک ناوی به‌ڵێنده‌ر ئاشکرا ده‌کرێت ده‌رده‌که‌وێ که‌وا بۆ موحسین نه‌جم ده‌رچوه که خه‌زووری عه‌بدولایه و عهبدولاش سه‌رۆکی لیژنه‌ی کردنه‌وه‌ی ته‌نده‌ره‌کان بووه و خه‌تێکی به ته‌نده‌ره‌که‌ی خه‌زوری به پێنج ملیۆنه‌که هێناوه‌و کردویه‌تی به نۆ ملیۆن واته کراوه‌ته به (9350000) ، دوای ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌کی زۆر له‌لایه‌ن به‌ڵێنده‌ره‌کان و که‌شف بوونی ئه‌م گه‌نده‌ڵیه‌ی عه‌بدولا داوای ئیجرائاتی یاساییان دژی عه‌بدولا کردوه و هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی شه‌قلاوه داوا ده‌که‌ن عه‌بدولا و داماوی کارگێر و موحسین نه‌جم دادگا بکرێن و عه‌بدولا ببێته په‌ند بۆ ئه‌وانه‌ی له په‌نای زانست و په‌یمانگا ده‌ڵاڵیی بۆ مه‌سئوله‌کان ده‌که‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

