گۆڕان وریابە...
17/03/2010, 12:00 (GMT+1)

كەواتە پرسیار ئەوەیە ئاخۆ بڵێی گۆڕان رازیبوونى خۆی بەو بابەتەى تاڵەبانی دەرببڕێت؟، ئایا ئەگەر بەو پرسە رازی بوو چی لێدەكەوێتەوەو دەنگدەرو دۆستانى گۆڕان چی دەڵێن و ئیتر بۆ لەمەودوا چۆن لەگۆڕان دەڕوانن؟، بڵێی بۆ هەڵبژاردنێكی دیكە كاریگەرى سلبی نەبێت بۆ سەر بزووتنەوەكە؟، ئایا تەنها مەبەستتان ئەوەیەو وا تێدەفكرن كە قایلبوون بەو بابەتە دۆخی نێو ماڵی كورد بە گشتی و گۆڕان و یەكێتی بە تایبەت هێوردەبێتەوە، نەخێر ئەو معادەلەیە پەیوەست نییە بە هیوربوونەوەوە، بەڵكو كاركردن و جیدیبوونی پەرلەمانتارانی گۆڕان لەپەرلەمانی ئاییندەى عیراق سەبارەت بە پرسی كورد و بابەتە ئابوری و سیاسی و پەیوەندییەكان نێو ماڵی كورد پتەو دەكات و بەرەو پێشەوە دەبات و ئاكام هیوربوونەوەى گشتی لێدەكەوێتەوە.
رازی نەبوون بە بوونەوەى تاڵەبانی بە سەرۆك كۆمار ماناى ئەوە نییەو ناڵێین گۆڕان بە چاوێكی دوژمنانە تەماشاى تاڵەبانی بكات، بەڵكو زەروورە گۆڕان بە چاوی وتەو لێدوانەكانی پێشووى خۆیان بڕوانێتە تاڵەبانی و پۆستەكەى كە لەراگەیاندنەكانیانەوە بە هاوارەوە دەیانوت... ئەرێ خەڵكینە بپرسن تاڵەبانی حەوت ساڵە لەبەغدا چی بۆ كورد كردووە، ببینن چۆن جەلال تاڵەبانی بە پێشمەرگە دەڵێت میلیشیا، ببینن چۆن تاڵەبانی دەستی كابرایەكی تورك ماچ دەكات، دەتانوت ئەى كەركوكییەكان ببینن چۆن تاڵەبانی پێتان دەڵێت خائین، تەماشاكەن و بپرسن بەرپرسانی كورد چەند ساڵە لەبەغدا چییان بۆ خۆیان و بۆ كورد كردووە؟، ئەرێ گۆڕان ئەو وتانەتان بیرچووەوە؟!.
ئایا گۆڕان ئەو وتانەیان بیردەچێتەوە؟ كە بە دڵنیاییەوە رازیبونی گۆڕان بەو مەسەلەیە چیدی دەنگدەرو دۆستەكانی دەڵێن نەمانزانی گۆڕان راستی لەگەڵ ئێمەو لێدوانەكانی خۆشیاندا نەكرد، هاوكات دۆستان و گۆڕانخوازان تووشی بیركردنەوەیەكی دووفاقێیی دەكات، دڵنیابن لە90% دۆست و دەنگدەرانی گۆڕان نیگەرانن بەو كارە، چونكە ئێمە لەخوار گردەكەوە لەنێو جەماوەرداین و دەبینین و دەبیستین كە دەنگدەرو گۆڕانخوازان چی دەڵێن سەبارەت بەو بابەتە.. بۆیە وریابن با دەنگدەرو دۆستەكانتان نەتۆرێن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

