(هۆش) یار زێباری و خیانه تێکی مێژوویی نوێ
25/01/2009, 12:00 (GMT+1)

مه سعود له باشوور دژی ئیسناده ، که چی خۆی ئه بێته ئیسناد و ئه ڵقه له گوێ یه کی زۆر ڕووڕه شی داگیر که ران.
لێره دا هه قی خۆمانه بپرسین ئایا مه سعود ئه و شین و شه پۆڕه بۆ چی ئه کات کاتێ باسی مالیکی و ئیسناد ئه کات؟
ئایا له دڵسۆزیه تی بۆ کورد ؟ یان له ترسی ئه وه یه تی نرخی ئه و وه ک کۆنه جاشێک دابه زێت گه ر جاشه کانی جاران ده ست بده نه وه پیشه که یان به ڕه سمی و ئه ترسێت ئیتر مالیکی و ئه ردۆغان و نه جاد کاریان به م نه مێنێ؟
دڵنیام هۆکاری دووهه م وای له مه سعود کردووه وا بپه شۆکێت ده نا هه ردوو چاوی (هۆش) یاری ده ر ئه کرد له سه ر کارێکی وا مه ترسیدار بۆ سه ر ئاسایش و بوونی کورد وه ک نه ته وه یه ک ، هه رچه نده زۆر ده مێکیشه کورد ئاسایشی نه ماوه ، دار و به رد و ئابووری و سامانی که وتۆته ژێر چنگی تورکیاوه و جێ به جێکاری ئه وه ش دوو سه ره زله خۆفرۆشه که ی کوردستانن.
هه قه میلله تی کورد له ئاست ئه م خیانه ته بێده نگ نه بێت ، هه ر هیچ نه بێت چیتر پشتگیری ئه و دوو پارته خۆفرۆشه و سه ره کانیان نه کات، چونکه جاشایه تی و خۆفرۆشیان به ڕۆژی ڕووناک و بێ شه رمه و سڵ له نه شاردنه وه شی ناکه نه وه ، که ئه وه سوکایه تییه کی گه وره یه به کورد وه ک نه ته وه یه ک.
http://www.radiosawa.com/arabic_news.aspx?id=2021906&cid=5
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

