((80))فۆرمە تەزویرەكەى ((شۆرش سید مجید)) ئاشكرابوو...
25/05/2010, 12:00 (GMT+1)

فۆرمە ڕاستەقینەكەیان خستۆتە ناو ((كارتۆنى ئاو))و بۆ ئەوەى وا تێبگەن كە ئەمە كارتۆنى ئاوەو خستوویەتیانە ناو سەیارەكەى ((فەیسەل عەباس)) و دوو كەس لەگەل سەیارەكە ڕۆیشتوون بۆ ماڵى ناوبراو...
دیارە پێیان ووتوە سەر ژمێرى دەنگەكان چۆن دابەش بوون،هەندێك لەو زانیاریانەى كە بڵاوبوونەتەوە دەنگى كۆمەڵێك كادر تۆماركراوە كە دەنگەكان سوتاون بەو شێوەى خوارەوە:-
((سەعدى عەلى 43 دەنگ-مامۆستا عوسمان 31 دەنگ-سەلاح كۆمیتەى((3)) 29 دەنگ-داناى كۆمیتەى زانكۆ 29 دەنگ-ابراهیم ێۆفى 26 دەنگ-محمد سلێمان 23 دەنگ- كریم ئاسن 19 دەنگ-نەوزاد رسول 18 دەنگ-قاسم اسماعیل 18 دەنگ-ئازادى شەهیدان 17 دەنگ-محمد رسول 16 دەنگ-سەبوور 12 دەنگ-ڕێباز جەمال 11 دەنگ-عبدالرحمن پۆریجە 11 دەنگ)).
رۆژى 24/5/2010 ئەوانەى گومانیان لە دەنگەكانیان هەبووە یاداشت نامەیەكیان ئامادەكردووە بۆ سەر لە نوێ پێداچوونەوە فۆرمى دەنگدان،بەڵام ((ئاسۆ ئەڵمانى)) لە كۆبونەوەى رۆژى 25/5/2010 هەرەشەى لە ئەنجومەنى مەڵبەند كردووە كە ئەوەى شتى وا بكا بەگێرە شێوێن لە قەلەم دەدرێ...
بۆیە شتەكە دیزە بەدەرخۆنەكراوە....
سوتانى ئەو فۆرمانە دیارە ئاماژەیەكى ڕوونە بۆ سوتانى ئازادى دیموكراسى كە یەكێتى پێى وایە حزبێكى سۆسیال دیموكراتە،بەڵام خوێندنەوەكە بە هەڵە دەخوێندرێتەوە یەكێتى سۆسیال دیموكرات نیە بەڵكو سوتان دیموكراتە..............
25/5/2010
هەولێر
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

