نیفاق و دوڕوویی ئەمریكا لەم شەپۆلی گۆرانە...!
11/04/2011, 12:00 (GMT+1)

ئیمەی كوردیش لەهەرچوارپارچەكەی كوردستان هەقی خۆمانە لەگەل ئەم شەپۆلی گۆرانەدا هەولیك بدەی ن مافە زەوتكراوەكانمان بەهەرجۆریك بیت وەدی بهینین بەریگای ئاشتی و چالاكی مەدەنیانە بەلام بەداخەوە ئەمریكا لەئاست كیشەی كورد لە توركیا بەپیچەوانەوە رەفتار دەكات و نیفاق و دوروویی دەنوینیت چونكە بەراستی ئەمریكا هیچ كاتیك لەبەرژەوەندی میللەتان كاری نەكردووە ئەكەر خودی خۆی سەدقاتی ئەو میللەتانە سود مەند نەبیت ئەوا داریكیان بۆناخاتە سەربەردیك نوونەش لەسەر دوورووی سیاسەتی ئەمریكا لەكوردستانی باكوور كە ژمارەی دانیشتوانی نزیكەی زیاتر 20 ملیۆنە و 15هیندەی بەحرەین و ولاتانی دیكە دەبیت كەچی تائیستا هیچ مافیكی سەرەتایی خۆی نیە لەولاتی توركیادا نموونەش لەسەر مافە زەوتكراوزەكانی یەكەم مافی ئاخاوتن و نوسین و خویندن بەزمانی دایك مافی نەتەوەیی و كلتوری و هتد ئەمە لەكاتیكدا دیفاع لەبەحرەین دەكات كەدانیشتوانەكەی(1.234.571لەسالی 2011)ئاخۆ ئەگەر بەراستی ئەمریكا لەگەل ستەملیكراوان و چەوساوەكانی ئەم ناوچەیەدایە؟ ئەگەر وابیت خۆ میللەتی كورد بەتەنها لەم ولاتەتانەی عەرەبیدا بەناهەق نیشتمانەكەی بەسەر چوار گەورە دكتاتۆری ئەم سەردەمەدا دابەشكراوە بۆچی وەك پاریزەریك لەسەر مافی مافخوراوان نایاتە دەنگ و پشتگیری لەمیللەتی كوردبكات و نیشتمانی كورد سەرلەنوی ئازاد و ئاوابكریت؟ ئەگەرنا خۆدەبیت هیچ نەبیت لەولاتی توركیای فاشیزمدا هیندیك لەمافە سەرەتاییەكانی پی بدریتەوە؟ ئەمریكا ئەگەر لەگەل چەوساوەكانە ئەوا لەمیللەتی كورد لەبەشی دەولەتی توركیا چەوساوەتر نیە لەم ساتەوەختەدا ئەردۆگانی گەورە دكتاتۆری ناوچەكە بە هەموو شیوازیك بەرەنگاری ئاگربەست و هەولەكانی دیالۆگ و ئاشتی بوەوە و ریگاش نادات گەلی كورد لەباكور وەك هەموو میللەتانی تری عەرەبی ناوچەكە برژیتە نیو شەقام و داوای مافەكانی بكات ئاخۆ ئەمریكا راستدەكات لەگەل چەوساوەكانی جیهاندایە و كۆمكاریانە؟ ئەی بۆچی هاوكاری كورد ناكات و هۆشداری ناداتە ئەردۆگان بۆ ئەو هەموو كۆمەلكوژی و خوینرشتن و زیندانیكردنی شۆرشگیران و چالاكوان و رۆشنبیران و ئازادیخوازانی كورد لەم ولاتەی كە ئەمریكا كردویەتی بەدەم سپی خۆی لەناوچەكەدا و رینمایی بەسەر دكتاتۆرانی ناوچەكەدا دەبەخشینیتەوە! ئەی بۆ خۆدی خۆی سوودی لیوەرناگریت؟ لیرەوە ئەو راستیە حاشا هەلنەگرە روون دەبیتەوە كە ئەمریكا هیچ كاتیك لەگەل میللەتانی چەوساوە و زولم لیكراو نەبوە و ناشبێت بەڵكو هەمیشە نیفاق و دوورویی دەنوینێ
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

