لە گفتوگۆدا یەكێتى وپارتى (گفت)یان پێ نیە تەنیا (گۆ)نەبێت
13/05/2011, 12:00 (GMT+1)

هەڵوێستى گەورەى موعارەزەو شەقام
بە كوردى بارودۆخى دوو مانگى دواى 17ى شوبات وەك بارودۆخى پێش ئەم بەروارە نیە بەڵام بارو دۆخ و اقیعى ئەمرۆش وەك ماوەى ئەم دومانگەش نیە،بۆیە ئەبێت دەستەڵات وئۆپۆزسیۆنیش بە چاوو هەڵوێست وهەڵسو كەوتوتێكى تر مامەلە لەگەڵ ئەم پێش داهاتە نوێیە بكەن هەروەك چۆن دەستەڵات نەدەبوایە بە لۆژیكى پێش 17ى شوبات بۆ ئەم دوومانگە مامەلە لەگەل گەلى كوردستان بكردایە بێگومان موعارەزەش بە هەمان لۆژیكى دواى دوو مانگى 17ى شوبات نابێت مامەلە لەگەڵ ئەم واقیعەى ئیسَتا بكات.
ئۆپۆزسیون و دەستەڵات سیناریۆو و كارتى زۆریان بەكارهێنا ئەگەرچى هەڵوێست و هەنگاوى زۆر قورس لە ئارادایە كە ئەنجامەكەى دڵَخۆشكەر نیە، ئەم بێدەنگەیەى ئێستاش تەنیا ماوەیەكى پشووە بۆ شەقام وئۆپۆزسیۆن بە چاودێرى دەستەڵات بۆ ئەم یاریەى كە بەرپا بووە لە نێوان دەستەڵات وموعارەزەو شەقام لە رووى نەخشەى بەرەنگاربونەوە، ئەگەر دەستەڵات بە هێزو رووە تورەكەى ئێستاى بەردەوام ببێت وبڕینى بودجەش نەك وەك فشار بەڵكو وەك هەڵكەندنى چاڵێكى سیاسى وبەڵگەیەكى یاسایى لەسەر موعارەزە بەكار بهێنێت كە پارەى لێبڕاوە تۆمەتى وەرگرتنى یارمەتى لە دەرەوە بەسەریان بسەپێَنێت ،ئەوا پێویستە حیسابى كاردانەوەیەكى تورەیى مەدنیانەى موعارەزەوچین وتوێژەكان وشەقامیش ببێت ،كە دەستەڵات بەهەموو شێوەیەك لە هەوڵى گۆشەگیر كردنى ئیرادەى شەقام و موعارەزەدایە بە گرتن ولێدان و بڕینى بوددجەو موچەى وپاسەوانەكان وهەرشەكانى تر كە خەڵك بەرەو ئاراستەیەكى نادیار ئەبات وەك هەڵوێستێكى گەورەى شەقام وموعارەزەبە كەمترین شت لە ژێر چاودێرى قونسلى وڵاتەكان ونەتەوە یەكگرتوەكان و ئاگاردارى راگەیاندنەكانى جیهانى ئەتوانن بێنە سەر شەقام بە تایبەتى لە هەولێر . یان ئەوەیە دەستەڵات زوو بەخۆى دادەچێتەوە دانوسان وگفتوگۆى جددى پێش بخات پێش ئەوەى رووبەرووى شەقام ببێتەوە ئان ئەوەیە ئەزمونەكەمان بەرەو رەوشێكى مەترسیدار ئەروات لە جیاتى هاوشێوەكردنى بە جنوبى سودان، ئیتر دوا خوێندنەوەى هەڵوێستى بارمتەكانى شەقام و ئۆپۆزسیۆن بەرامبەر بەدەستەڵات گەورەترین هەڵوێست دەبێت كە نەهاوشێوەى راپەرینى میسرە ونەهاوشێوەى لیبیا و سوریا یەئەگەر چى دەستەڵاتەكان وەك یەك رەفتار بكەن لە دژى شەقام ، مەگەر هاوشێوەى شۆرشى فەرەنسى بێت چونكە یەكگرتنەوەیەك لە ئامانجیاندا یەكدەگرێتەوە ئەویش جیاكردنەوەى چەمكە تێكلاوكراوەكانە ،بەو جیاوازیەى كە شۆرشى عەلمانیەت دژى ئایینى مەسیحى وكلێسا بوو ئەوا ئەمرۆ پێویستمان بەهەمان شێوەى شۆرشى لێك جیاكردنەوەى حیزب و حكومەتە شۆرشى بەیاساكردنى ئازادیەكانە شۆرشى لە ناوبردنى گەندەڵیەكانە بە فیكرى رۆشنبیرو پیاوانى ئایینى ئیسلام وئایدیا جیاوازەكانى كوردستان .
بۆیە بەكوردى بە ئۆپۆزسیۆن ودەستەڵات دەڵێم ئەزمونى هەرێم بەرگەى بارمتە بون وگۆشەگیرى ئیرادى چاكسازىو قۆرغى دەستەڵات وبودجە و چاڵ هەڵكەندن بۆ یەكترناكات تا هەڵوێستى گەورەو كاردانەوەى قورسى بەدواوە بێت ،ئیتر تا زووە دانوسان گفتوگۆ دەست پێبكەن دەرفەتمان ماوە، وبیسەلمێنن كە كێ دڵسۆزترە بۆ میللەت نەك كێ ئازاترە بۆ تەقاندنى فیشەك.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

