بارزانییه‌کان وا ده‌زانن عارف ته‌یفور گۆرانیبێژه، نه‌ک به‌رپرسێکی پارتیی
11/03/2010, 12:00 (GMT+1)

جاوه‌رن کوڕێنه ئه‌م بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه چۆن سۆرانییه دڵسۆزه‌کانی ڕێبازه گومراکهی بارزانی‌یان بێ ناو و ده‌نگ وبێ حورمه‌ت کردووه.
کاتی خۆی هۆشیار زێباری له کاتی تاوڵه کردندا له‌گه‌ڵ براده‌رانی خۆیاندا له که‌ره‌ج، که داشه‌که فڕێ ده‌داته ناو ته‌خته‌که‌وه، ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ش سۆرانێکی قۆنده‌ره
جا لێره‌وه به نه‌وزاد هادی وکاکهمین نه‌جاڕ وده‌روێش ئاغاکان وعقید شیروانه سلیمانێکان ده‌ڵێم: ده‌ک داوه‌شین بۆ ئه‌و هه‌موو سهرشۆڕێتان.
وه‌ک هه‌موومان ده‌زانین، چۆن کاتی خۆی، که نیهادی برای مه‌سعود بارزانی چۆن که‌وتۆته تێهه‌ڵدانی عه‌لی عبداڵلهی سکرتێری پارتی وههموولهشی شکاند.
جا بۆیه هه‌رکه‌سێک له‌م بنه‌ماڵه‌یه نزیک بێته‌وه وه‌ک خۆیان موعتادی دزیی و داوێنپیسی وخیانه‌ت وته‌زویری ده‌که‌ن، تاکو له دواڕۆژدا به ئاسانی له ده‌ستیان ڕانه‌کات. له‌ولاشه‌وه زۆربه بێحورمهتی ته‌ماشای ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌وی هه‌موو دزێکانی له ئه‌وان کردبێ. له کاتێکدا خۆیان ڕیگه‌ی دزێکانیان نیشانداوه، بۆ ئه‌وه‌ی چاو له دزێکانی بنه‌ماڵه بپۆشن.
هه‌رلێره‌شه‌وه به خه‌ڵکی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نم، که براوه‌ی یه‌که‌م له‌م دووههڵبژاردنهدا له کوردستاندا ئۆپۆزسیۆن (گۆڕان و یهکگرتووکۆمهڵ) براوه‌ی یه‌که‌مه.
1. ئه‌و ده‌نگانه‌ی ئۆپۆزسیۆن هێناوێتی هی جه‌ماوه‌ری خۆیه‌تی و دووره له ته‌زویر.
2. گۆڕان له‌وه و پێش کورسی له په‌رله‌مانی عێراق نه‌بووه، ئه‌وی ئێستا هێناوێتی کورسێ دۆڕاوه‌کانی لیستی دوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وتاڵه‌بانییه.
3. ده‌سه‌ڵات له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێکدا زۆرتۆقیوه، بۆ هه‌مووخه‌ڵکی کوردستانیش ئاشکرایه، که سه‌ره‌ڕای تۆقاندن، نان بڕین پاره و ده‌ماچه به‌خشینه‌وه ئینجاش هه‌ر په‌نا ده‌با بۆ ناشرینترین هه‌ڵسوکه‌وت ده‌به‌ن، واته دزینی زه‌حمه‌ت وویژدانی تاکه دڵسۆزه‌کانی کورد له ڕێگای ته‌زویره‌وه، بۆیه باشتر وایه له مه‌ودوا هه‌موومان بڵێین مه‌سعودی بێ جه‌ماوه‌ر، سه‌رۆکی بنه‌ماڵه‌ی تهزویرچییهکانه، نه‌ک سه‌رۆکی کورد.
4. بنه‌ماڵه‌ی ته‌زویرچی به بهڵگهوهو خۆشیان باش ده‌زانن که چیان کردووه له هه‌ولێر و دهۆک نزیک به نیوملیۆن ده‌نگیان (500 هه‌زار) ته‌زویر کردووه، ئه‌مه‌ش ده‌کاته 10 کورسی دزراو، که خۆیانی پێ فش ده‌که‌نه‌وه. به‌ڵام چه‌ندی کورسێکانیان به ته‌زویر زیاد که‌ن، ئه‌وه‌نده‌ش بێجهماوهرتر و سووک تر ده‌بن . هه‌ربۆیه‌ش مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی ئێستا له جه‌لال تاڵه‌بانی سوکترن و هیچ کامیان حورمه‌تێکیان له ناو خه‌ڵکی کورددا نه‌ماوه.
من گۆڕان نیم ، به‌ڵام یه‌که‌م جاریش بوو له ژیانمدا چووم بۆ ده‌نگدان وپه‌نجه‌ی خۆم کرد به ناو چاوی مه‌سعود وجهلالدا ودهنگم دا به‌لیستی هه‌موان که ئه‌ویش لیستی گۆڕانه.
بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م
سۆرانی مامه حه‌مه
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

