46 گەریلای نوێ خۆلێ شەهید بریتانیان تەواو كرد
10/11/2009, 12:00 (GMT+1)

بۆتان ووتی: بۆ پێشكەوتنی پرۆسەی ئاشتی و دیموكراتی، گەریلا بە هێزتر بكەن، 46 گەریلا پێگەشتن، لە دژی هێرشی نكۆلی و پاكتاوكردن، دەبنە هێزی ئاشتی و پاراستنی ڕەوای گەلی كورد. بۆتان وتیشی: بەشداری لە ڕیزەكانی گەریلادا، پێداگری گەلی كوردە بۆ ئازادی. ئەوكەسانەی ئەوانە لە بەر چاو ناگرن، دەیانەوێت ئازادی گەلی كورد پێشێل بكەن و ئیرادەو ناسنامەی گەلەكەمان وەك نەبوو حساب دەكەن، پەشیمان دەبنەوە.
خەبات بۆتان باسی كوشتنی هاولاتیانی مەدەنی كرد كە بەم دواییانە ڕووی لە زیاد بوون كردووە و ووتی: لاوانی كوردیش وەكو توركان سەربازی دەكەن و رووبەرووی كوشتن دەبنەوە، پاش مەراسیمی دابەشكردنی دبلۆمەكان، خوێندكارانی ئەكادمیای شەهید بێریتان بڕگەی هونەریان پێشكەش كرد. لەچالاكیەكەدا گەریلاكان گۆرانیان چرێ و هونەری جۆربەجۆریان نمایش كرد.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

