یا ڕه‌ش یا سپی، ڕه‌نگی خۆڵهمێشیمان باوه‌ڕ پێنیه!
01/12/2009, 12:00 (GMT+1)

من به‌شبه‌حاڵی خۆم زه‌ڕه‌یه‌ك باوه‌ڕم به‌و ژنانه نیه که له‌پاڵ ده‌سه‌ڵاتدا ده‌یانه‌وێت وامان بۆ ده‌رخه‌ن که گوایه له پێناو مافی ژناندا کار ده‌که‌ن! هه‌ر که‌سێکیش ده‌یه‌وێت داکۆکی له مافی ژنان بکات ده‌بێت له سه‌کۆیه‌کی ئازاده‌وه ده‌ست پێ‌بکات نه‌ك له‌پاڵ حزبێکدا که زۆربه‌ی تاکه‌کانی تاوانبارن به زه‌وتکردنی مافی ژن! هه‌ر که‌سێکیش ده‌یه‌وێت ژن ئازاد بێت له پێشدا ده‌بێت داوای گۆڕانی ئه‌و سیسته‌مه‌ی کوردستان بکات و داوای دادگایی کردنی سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی بکات به‌رانبه‌ر تاوانه‌کانیان ده‌رهه‌ق ژنان و تاوانباریان بکات به‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگای کوردیان فێری به‌دڕه‌وشتی کرد! نه‌ك لهسیایهی خێر‌و بێریانهوه بخوات و بکات و نازی ئه‌وه‌شمان به‌سه‌را بکات که گوایه داکۆکی له‌سه‌ر مافمان ده‌کات!
له کۆتایدا به‌و ژنه به‌ناو ڕۆشنبیرانه‌ی کوردستان ده‌ڵێم: یا ڕه‌ش یا سپی، ئێمه بڕوامان به ڕه‌نگی خۆڵه‌مێشی نیه! واته گه‌ر بهڕاستتانهو داکۆکی له مافی ژنان، ده‌که‌ن نه یه‌کێتی بن و نه پارتی و له منبهرێکی ئازاده‌وه کاربکه‌ن تا ئێمه‌ش متمانه‌تان پێبکه‌ین!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

